Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی ئێراندا توانیان پلەی قارەمانێتیی وەدەست بێنن.

دوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی ئێراندا توانیان پلەی قارەمانێتیی وەدەست بێنن.

0
1614

دوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوەکانی ئێحسان زەینی وەند و کۆسار بەهرامی لە بواری وەرزشیی خۆیاندا توانیان پلەی یەکەم لە ئاستی ئێراندا بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ئێحسان زەینی وەند”  توانی لە کێبڕکێی هەڵاتنی ماڕاتۆندا توانی پلەی قارەمانێتیی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

هەروەها لە کێبڕکێیەکانی گراپێل کە لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو “کۆسار بەهرامی” توانی قارەمانی جیهان لەو ڕشتە وەرزشیەدا شکست بدات.

ئەو کێبڕکێی هەڵاتنە بە بەشداریی 80 وەرزشوان لە شاری بەندەرعەباس بەڕێوە چوو کە بەشداربوان مەودای 42 کیلۆمیتر و ١٩٥ مەتریان بە هەڵاتن بڕی و لە کۆتاییدا ئێحسان زەینی وەند توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.

کۆسار بەهرامی ڕاهێنەر و گراپێل‌کاری کامیارانی لە کێبڕکێیەکانی ئاستی وڵاتدا کە ڕۆژی هەینی لە خانەی زۆرانبازیی پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو توانی قارەمانییەتی ئەو ڕشتەیە وەدەست بێنێت.

لەو کێبڕکییانەدا یانەی کوردستان کە پێکهاتوو لە “کۆسار بەهرامی” و “ئیرشاد مارابی” توانیان دوو میداڵی زێڕ و زیو بەدەست بێنن و لەلایەن فێدراسیۆنی ئێرانەوە، دان دۆ جیستۆی برازیلی بەو دوو وەرزشکارە کوردە پیشکەش کرا.

کۆسار بەهرامی لەو کێبڕکێیانەدا توانی “ناسر کەلانتەری” قارەمانی جیهان لە ڕشتەی گراپلینگدا شکست بدات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاوکات لەگەڵ کۆنفرانسی کوردەکان لە مۆسکۆ، فاکس نیوز باس لەچوونی قاسم سلێمانی بۆ مۆسکۆ دەکات
بابەتی دواتربه‌یاننامه‌ی پارتی سەربەستیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی یانزە ساڵەی دامەزراندنیه‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان