Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو مانگه‌ کارمەندانی شارەداریی پیرانشار مووچه‌یان نه‌دراوه‌تێ

دوو مانگه‌ کارمەندانی شارەداریی پیرانشار مووچه‌یان نه‌دراوه‌تێ

0
1248

ڕۆژی كورد: شارەداریی ڕێژیم لە پیرانشار، ماوەی زیاتر لە ٢ مانگه مووچەی کارمەندان و هەروەها ماوەی ٣ مانگه مووچەی کرێکارانی نەداوە.

 بەپێی هەواڵێك كه‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا ، بڵاوی كردۆته‌وه‌ شارەداریی ڕێژیم لە پیرانشار ماوەی زیاتر لە ٢ مانگه مووچەی کارمەندان و هەروەها ماوەی ٣ مانگه مووچەی کرێکارانی نەداوە و سەرجەم کارمەند و کرێکارانی ئەو ئیدارەیەی ڕێژیم بۆ بژیوی ژیان و بەڕێوەبردنی خێزانەکانیان پارە قەرز دەکەن.

شارەداریی پیرانشار لە لایەن ڕێژیمەوە هیچ پارەیەکی پێ نادرێت و بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە بۆ بەدەست هێنانی پارە گوشار بۆ خەڵک دێنن.

هەروەها بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە زۆر جار خانووبەرەی ئەو هاووڵاتییانەی ڕووخاندووە کە بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە نەیانتوانیوە مۆڵەتی سازکردن بۆ خانووەکانیان وەربگرن.

کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی پیرانشار ناڕەزایەتییان لەو بارودۆخەوە دەربڕیوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

کێشەی نەدانی مووچە لە لایەن کاربەدەستان ڕێژیم و ناڕەزایی دەربڕینی بێ‌وەڵامی کرێکاران لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران (ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ)، پرسێکی بەردەوام و چارەسەر نەکراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژی كورد له‌ به‌راوردكارییه‌ك به‌ پێی ماڵپه‌ڕی ئالێكسا
بابەتی دواترشانۆی تیتیل و بیبیل به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی و به‌ شێوه‌ی مووزیكاڵ له‌ پاوه‌ نمایش ده‌كرێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان