Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە کنیا، بەتاوانی هەوڵ دان بۆ کردەوەی تیرۆریستی...

دوو فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە کنیا، بەتاوانی هەوڵ دان بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەستبەسەر کران

0
1076

ڕۆژی کورد: دوو شارۆمەندی ئێرانی لە لایەن دەزگای دادوەیی وڵاتی “کنیا”وە بە هۆی فیلم هەڵگرتنەوە لە سەفارەتی ئیسراییل لە نایرۆبی بە مەبەستی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی، مەحکووم کران.

هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس ناوی ئەو دوو شارۆمەندە ئێرانیەی بە نەسرووڵا ئیبراهیم و عەبدوولحسێن قولی سەفایی، ڕاگەیاندووە کە وێڕای هاژووتوانێکی کنیایی لە ترۆمبیلێکی سەفارەتی ئێراندا، فیلمیان لە سەفارەتی ئیسراییل هەڵگرتۆتەوە و لە کاتی هەڵگرتنەوەی فیلمەکە لەو سەفارەتە، دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئاسۆشتێدپرێس، ئەو دوو کەسە، فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە نایرۆبی ـی پێتەختی کنیا بوون کە لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانی دوو بەندکراوی ئێرانی بە ناوەکانی ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی، کە بە تاوانی تیرۆریستی دەستبەسەر کرابوون، بە موبایلەکەیان، فیدیۆی سەفارەتی ئیسراییلیان تۆمار کردووە.

ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی، ماوەی ٣ ساڵ لەمەوبەر لە کنیا بە تاوانی پاشکۆ و کۆگاکردنی مادەی تەقینەوە بە ١٥ ساڵ بەندکران، مەحکووم کراون.

تا ئێستا ئێران هیچ هەڵوێستێکی لەمبارەوە نەنواندووە بەڵام پارێزەری ئەو دوو شارۆمەندە ئێرانیەی فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە کنیا لە دادگا ئامادە بووە و دەڵێ ئەو دوو کەسە خۆیان بە بێ تاوان دەزانن.

بەپێی هەواڵی بی بی سی، پێشتریش، ماوەی سێ ساڵ لەمەوبە، دوو ئێرانی ـی تر کە بە پاسپۆرتی ساختەی ئیسراییلییەوە دەیانویست بچنە ناو کنیا، لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە گیران و ساڵی ڕابردووش، پۆلیسی ئەو وڵاتە باسی لە ئاشکرابوونی بازنەیەکی سیخوڕیی پەیوەندیدار بە ئێرانی بڵاو کردەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە ئێران زیاتر لە ١٢٠ هەزار نەخۆشی ئایدز بوونی هەیە
بابەتی دواترسەنای ئەمریکا گەڵاڵەی درێژکردنەوەی گەمارۆ ١٠ ساڵەکانی سەر ئێرانی بە تێکڕای دەنگ پەسەند کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان