Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو سەرکەوتنی تری وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا

دوو سەرکەوتنی تری وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا

0
1618

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی سنە، پلەی یەکەمی یاریی “ڕاکردن”ـی لە ئاستی ئێراندا وەدەست  هێنا.

ئەو کێبەرکێیانە بە مەبەستی ناردنی کەسی براوە بۆ کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا ئەنجام دراوە.

میلاد سەیار، وەرزشوانی کوردی خەڵکی سنە، توانی لە بەشی ڕاکردنی ١١٠ میتردا، پلەی یەکەم بۆ خۆی تۆمار بکات و بۆ یانەی ئێران بانگهێشت بکرێت.

ئەو یاریزانە کوردە، توانی لە ماوەی ١٤ چرکە و ٦ لەسەدی چرکە، مەودای ١١٠ میتر ڕا بکات و پلەی یەکەم بۆخۆی مسۆگەر بکات.

لەلایەکی ترەوە، دوو لۆتکەوانی سنەیی، بۆ ئوردوی یانەی ئاوا ئارامەکانی گەورەساڵانی ئێران لە چوارەمین قۆناغی ئوردوی ئێران بانگهێشت کراون.

ئەو ئوردویە (سەیرانی وەرزشی) لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی جۆزەردانەوە لە زەریاچەی ئازادیی تاران دەست پێدەکەن.

شاهۆ ناسری کە تا ئێستا براوەی میداڵی زیوی یارییەکانی گوانجۆی چینە و هەروەها لە یارییەکانی ئاسیایی  ئینچئۆنی کوریای باشووردا بەشداری کردووە، یەکێک لەو وەرزشوانە کوردانەیە.

هەروەها ئەرشەد ناسری، برای شاهۆ ناسری، ئەو وەرزشوانەی ترە کە بۆ ئەو ئوردویە بانگهێشت کراوە.

ئەرشەد ناسری، پێشتر ئەندامی یانەی ئێران لە بواری لۆتکەسواریدا بووە و لە یارییەکانی گوانگجۆی چین بەشدار بووە و چەندین پلەی ناودەوڵەتی بۆخۆی تۆمار کردوون.

بڕیارە ئەو ئوردویە لە ٢٥ی جۆزەردان تا ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ و بە مەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانەتیی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٧ و یارییەکانی ئاسیایی جاکارتای ٢٠١٨، ئەنجام بدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕووداوەکەی تاران و ڕۆڵی شاراوەی کۆماری ئیسلامی
بابەتی دواترچەند سەرنجێك لەبارەی كردەوەكانی تاران!
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان