Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان دوو ترۆمبیلی ئێرانیی هەڵگری ١٥٠ کیلۆگرەم هێرۆئین لەلایەن پۆلیسی ئاڵمان گیران

دوو ترۆمبیلی ئێرانیی هەڵگری ١٥٠ کیلۆگرەم هێرۆئین لەلایەن پۆلیسی ئاڵمان گیران

0
1367

ڕۆژی کورد: دادستانیی ئاڵمان، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند، سەرەتای شەوی سێ شەممە، لە ڕۆژئاوای ئاڵمان دەستیان بەسەر دوو کامیۆنی ئێرانیدا گرتووە کە ١٥٠ کیلۆگرەم هێرۆئینیان هەڵگرتووە.

نرخی ئەو بڕەهێرۆئینە ١٠٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار یۆرۆ مەزندە کراوە.

دادستانی ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرۆئینە بە نیاز بووە بەرەو ئاڵمان و فەڕانسە و هولەند بڕوات.

گیرانی ئەو مادە هۆشبەرە زۆرە لە کاتێکدایە کە فەرمانگەی گشتیی زانیاری وتەناهیی ئاڵمان ڕایگەیاندووە، ئەوان ماوەی چەند مانگێکە لێکۆڵینەوە و پشکنینیان لەمەڕ گرووپێک ئێرانیی جێگای گومان لە ئاڵمان دەست پێکردووە.

کاری سەرەکیی ئەو گرووپە ئێرانیە ڕێکخستنی هاوردەکردنی قاچاغی هێرۆئین بەرەو ئوروپا بووە.

دوو هاژوتوانی تەمەن ٣٧ و ٤١ ساڵانی ئێرانیی ئەو دوو کامیۆنە دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.

لە هەمان کاتدا ماوەی ٦ مانگ لەمەوبەریش مەئموورەکانی سنووریی بولغارستان، پێشیان بە ترۆمبیلێک گرتبوو کە هەڵگری ٢٠٠ کیلۆگرەم هێرۆئین گرت کە لە ئێرانەوە بەرەو هولەندە دەڕۆیشت و هێرۆئینەکان لە ناو قتووی ئاوی تەماتەدا داندرابوون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویادێک لە ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد
بابەتی دواتربەڵگەفیلمی “١١ مانگ بەختەوەری”، لە ناوچەی ١٠ـی پاریس نمایش دەکرێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان