دوو بۆنه‌ی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕۆژێكدا

0
1302

ڕۆژی كورد :
ڕۆژی دیاریكراو به‌ ناوی ڕۆژی “ئاڵای كوردستان” له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی “پیشمه‌رگه‌ی كوردستان” له‌ زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی پێشمه‌رگه‌ و زانكۆ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ لایه‌ن هاووڵاتیان به‌رز و پیرۆز ڕاگیرا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٧ی دیسامبر به‌رانبه‌ر به‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز هاوكات له‌ گه‌ڵ ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رز و به‌ڕێز ڕاگیرا و ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌ وه‌كوو هه‌موو ساڵانی پیشوو به‌ دیاریكردنی خه‌ڵات بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و ئاهه‌نگ و به‌ڕێوه‌بردنی ڕیوڕه‌سمی تایبه‌ت پیرۆز كرا. هاوكات ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی به‌ پێی بڕیاری پاڕله‌مانی كوردستان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور وه‌كوو ڕۆژی ئاڵای كوردستان، پیرۆزترین هێمای نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد دیاریكراوه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ چه‌ندین زانكۆ و هۆڵی بۆنه و ڕیوڕه‌سمه‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستانی باشوور و ناوه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاهه‌نگ گێڕان و پیرۆزكردنی ئه‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ به‌ڕێوه‌چوو. له‌ زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ولیر و هاوكات زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان به‌و بۆنه‌وه‌ چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی به‌شكۆ بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌چوون. هاوكات به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌ڤاڵی هێژا ڕۆژنامه‌وان كاك ڕه‌حیم ڕه‌شیدی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له شاری ناشوا له‌ یه‌كێك له‌‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك به‌ بڕیاری فه‌رمیی له‌ لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره‌وه‌ بۆ به‌رز ڕاگرتنی قاره‌مانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا و یادی ئه‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ له‌ لایه‌ن كوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رز و به‌ڕیز ڕاگیرا و پیرۆز كرا.
جێگای ئاماژه‌یه‌ ئاڵای كوردستان له‌ سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی سوور، سپی و سه‌وز پێكهاتووه‌ و له‌ نێوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌ له‌ سه‌ر ڕه‌نگی سپی خۆرێكی زێڕین به‌ ٢١ تیشكه‌وه‌ وه‌كوو دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ كه‌ هێمای ٢١ی مانگی ٣ی ساڵی زایینیه‌ كه‌ یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورزه‌ و ده‌سپێكی وه‌رزی به‌هار و ژیانه‌وه‌ و سه‌وزبوونه‌وه‌یه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبانگهێشتی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی ناوخۆی وڵات بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی شانۆیی
بابەتی دواترپاڕله‌مانی ئه‌وروپا له‌ بڕیارنامه‌یه‌ك دا پیشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ ئێرانیان مه‌حكووم كرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.