ڕۆژی كورد :
به پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌دیق سه‌دیقی، وته‌بیژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان باس له‌وه ده‌كرێت كه ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا، به‌ڕیوه‌به‌ری كرده‌یی پێشووی ئه‌فغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته واژوو كراوه و به واژووكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه له نێوان دوو لایه‌نی ڕكه‌به‌ری سیاسی كۆتایی به كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا ده‌هێنێت.
ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا، ڕكه‌به‌ری ناوبراو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۱۷‌ی ئایار له سه‌ر دابه‌ش كردنی هێزه سیاسییه‌كان له نێوان خۆیان دا به ڕێككه‌وتنیكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتن و به پێی ئه‌م ڕیكه‌وتنه دوای چه‌ن مانگ ئاڵۆزی و دووبه‌ره‌كی له سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری كۆتاییان به كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان هێنا. به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ڕێزدار عه‌بدوڵا به‌رپرسیاری به‌ره‌وپێش بردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له گه‌ڵ هێزه‌كانی تاڵیبان ده‌بێت و هاوكات ئه‌شره‌ف غه‌نی وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی وڵاتی ئه‌فغانستان له پۆستی خۆی دا درێژه به چالاكییه‌كانی ده‌دات.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان ئه‌م ڕێكه‌وتننامه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی پێ هاتووه و هه‌ر دوو لایه‌ن له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌كان و چه‌ن وه‌زاره‌تخانه‌ی سه‌ره‌كی به ده‌رئه‌نجامی كۆتایی گه‌یشتوون. وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان له دریژه‌ی وته‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بڕیاره ڕێزدار عه‌بدوڵا وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمیسیۆنی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی بدات و ئه‌ندامه‌كانی كۆمیسیۆنی ناوبراو له كابینه‌ی وه‌زیرانی ئه‌فغانستان جێگیر و به‌شدار بن.
ئه‌شره‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا دوای به‌ڕێوه‌چوونی دواهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان له مانگی سێپتامبری ڕابردوو هه‌ردوویان به تێكڕا سه‌ركه‌وتنی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند و ته‌نانه‌ت هه‌ر كام له‌وان له دوو شوێنی جیاواز و به جیاجیا ڕێوڕه‌سمی سوێندی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان به جێ هێنا. هه‌ر بۆیه دووبه‌ره‌كی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو كه‌سه سێبه‌ری به سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی وڵاتی ئه‌فغانستان كیشا و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان هێزه‌كانی تاڵێبان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له مانگی فێورییه‌ی ڕابردوودا به میواندارییه‌تی قه‌ته‌ر به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت و له گه‌ڵ به‌ربه‌ست و كێشه به‌ره‌وو بوو.
له ئێستادا و دوای چه‌ن مانگ ململهكانی و ئاڵۆزی و جیاوازی بیروڕا سیاسییه‌كانی نێوانیان، هه‌ر دوو لایه‌ن غه‌نی و عه‌بدوڵا به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسه سیاسییه‌كان له ئه‌رگ ڕێكه‌وتننامه‌ی سیاسی واژوو كرا و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ئه‌رگی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستانه‌وه په‌سه‌ند و واژوو كرا و به پێی ڕیككهوتننامهیهكی سیاسی عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا له ئاستی پله و پایه و مه‌رتبه‌ی دابوودهستووری ئیداری و له پرۆسه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته دا پله‌ی ته‌شكیلاتی دووهه‌مین كه‌سایه‌تیی بۆ دیاری كرا و به پێی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان وه‌كوو جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان دیاریكرا.