Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان دوای لەهێستان سێسەد سەربازی ئەمریکایی گەیشتنە نۆروێژ

دوای لەهێستان سێسەد سەربازی ئەمریکایی گەیشتنە نۆروێژ

0
1017
A Boeing 747 with some 300 U.S. Marines, who are to attend a six-month training to learn about winter warfare, lands in Stjordal, Norway January 16, 2017. NTB Scanpix/Ned Alley/via REUTERS

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٠٠ سەربازی ئەمریکایی گەیشتنە وڵاتی نۆروێژ و بڕیارە شەش مانگ لەو وڵاتە بمێننەوە و دواتر شوێنی خۆیان بدەن بە یەکەیەکی نوێ کە ئەویش شەش مانگ دەمێنێتەوە، ئەوەش دژکردەوەی توندی ڕووسیەی لێکەوتەوە.

ڕەوانەکردنی ئەو چەکدارە ئەمریکاییانە بۆ نۆروێژ لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەمین یەکەمی سەربازیی ئەرتەشی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان.

ئەو هێزە ئەمریکاییە لە پادگانی “کەمپ لژۆن” لە کارۆلینای باکوورییەوە وەڕێکەوتوون و کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە گەیشتوونە ترۆندهایم ـی نۆروێژ.

وتەبێژی گاردی نەتەوەیی نۆروێژ لە کاتی پێشوازی کردن لەو هێزە ئەمریکاییانە گوتی: “ئەو هێزانە بۆ فێرکاریی ڕەزمی زستانە هاتوونە ئەو وڵاتە”.

بڕیارە ئەو سەربازانە لە بەهاردا لەگەڵ ئەو هێزە بریتانیاییانە کە بۆ نۆروێژ ڕەوانە کراون، ڕەزمایشی “وایکینگ” لە نۆروێژ بەڕێوە ببەن.

سەفارەتی  نۆروێژ لەمبارەوە ئامادە نەبووە وڵامی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بداتەوە بەڵام مانگی ئۆۆکتۆبر و کاتێک کە هەواڵی ڕەوانەکردنی ئەو سەربازانە بۆ نۆروێژ بڵاو بۆوە، ڕووسیە گومانی خۆی لەسەر پێویست بوونی ئەو کارە دەربڕی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئانگێلا مێرکێل وڵامی لێدوانی ترامپی لە هەمبەر یەکیەتی ئوروپا و ناتۆ دایەوە
بابەتی دواترقەیران لەسەر قەیران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان