ڕۆژی كورد :
له دوایین ڕۆژه‌كانی زستانی ساڵی ۱۹۸۸ی زایینی شاری هه‌له‌بجه به پێی بڕیاری سه‌دام حسه‌ین سه‌رۆك كۆماری ڕژیمی به‌عس كه‌وته به‌ر ده‌سرێژ و كیمیاباران كرا و له ئاكامدا زیاتر له ۵۰۰۰ كه‌س شه‌هید كران و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار و كه‌مئه‌ندام و بێسه‌روشوێنی لێكهوتهوه.
هه‌موو
ساڵیك ڕۆژی ۱۶ ی ئادار وه‌كوو یادی كیمیابارانی
شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری هه‌رێمی كوردستان قووڵترین برینه‌كانی نه‌ته‌وه سته‌م
لێكراوه‌كه‌مان بیر ده‌كه‌وێته‌وه و له ده‌یان بۆنه و ڕێوڕه‌سمی جیاواز یادی ئه‌و
ڕۆژه زیندوو ڕاده‌گرین. له وه‌ها ڕۆژێك و له به‌ره‌به‌ره‌ی به‌هار و نه‌ورۆزی
كۆردهواری ئه‌و كاته‌ی گۆڵه نێرگزهكان تازه سه‌ریان ده‌رهێنابوو به پێی
بڕیاری ناڕه‌وای سه‌دام حسه‌ین دیكتاتۆر و سه‌رۆك كۆماری ڕژیمی به‌عسی ئه‌و كات و
به ده‌س عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه بووكی
شاره‌كانی باشووری كوردستان كه‌وته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی ڕژیمی به‌عس و
كیمیاباران كرا و له ئاكامدا زیاتر له ۵۰۰۰ كه‌س شه‌هید و چه‌ندین هه‌زار كه‌س بریندار و بێ سهروشوینكران و تا ئێستاش
ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان به‌و درده‌وه ئهتڵیتهوه و ئه‌ناڵێنێت.
“عۆمه‌ری خاوه‌ر” شانۆكارێكی كۆرد و یه‌كێك له دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه
دوای ۸ منداڵی كچ له‌م دواییانه‌دا ببوو به خاوه‌نی كۆڕێكی
جوان و زۆر دڵخۆش بوو، ئه‌و كاته‌ی كه هاواری گه‌ڕه‌ك و ده‌نگی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی
ڕژیمی به‌عس به‌رز بوونه‌وه كۆرپه بچكۆلانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و دره‌وه‌ی
ماڵه‌كه‌ی ڕایكرد به‌ڵام كه‌وته به‌ر هێرشی كیمیاباران و خۆی و كۆرپه‌كه‌ی
گیانیان له ده‌ست دا و شه‌هید بوون. هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستا عۆمه‌ری خاوه‌ر
وه‌كوو سه‌مبۆلی به‌رخۆدانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له یاد و مێشكی هه‌موو
كوردستان و هه‌موو جیهان زیندوو ڕاگیرا و ناوی تا ئیستا له مێژوو دا زیندوو و به‌رز
ماوه‌ته‌وه و به بیستنی ناوی هه‌ڵه‌بجه به خێرا ناوی عۆمه‌ری خاوه‌ر و كۆرپهكهیمان
بیر ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌رچی دانیشتووانی هه‌موو شار و ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌مساڵ
به هۆی مه‌ترسی تووشبوون به په‌تای كۆڕۆنا نه‌یانتوانی به‌شداری یاد و ڕێوڕه‌سمی
به‌رزڕاگرتنی یادی هه‌له‌بجه بكه‌ن به‌ڵام له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه و له
قووڵایی دڵیانه‌وه وه‌كوو هه‌موو ساڵانی پێشوو یاد و ناوی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه‌یان
به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له گه‌ڵ دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نوێ كرده‌وه.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی
سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ بۆ خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای كۆرد له هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان و زیندوو ڕاگرتنی یاد و ناوی هه‌موو بۆنه و ڕیوڕهسمهكانی
كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به بێ جیاوازی یادی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه به‌رز ڕاده‌گرێت
و له‌م ڕۆژه‌دا سڵاو ده‌نێرێت بۆ یادی شه‌هیدانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و شه‌هیدانی
سه‌ربه‌رزی هه‌موو كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ۱۶‌ی ئاداری ساڵی ۲۰۲۰ی زایینی