ڕۆژی كورد :
ڕه‌وتی ژیان و چالاكییه ئابوورییه‌كان له ئێران سه‌ره‌رای به‌رده‌وامی ڕه‌وتی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا و ڤایرۆسی نوێی كۆڤیید – ١٩ و هاوكات له گه‌ڵ درێژه‌ی گیان له ده‌ستدانی تووشبووان و قۆربانیانی ئه‌م په‌تایه، به گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ ناسراو به “مه‌ودادانانی وشیار” به‌ره‌به‌ره شێوازی ئاسایی به خۆ ده‌گرێت.
به پێی دوایین هه‌ژماره‌كان ئاماری تووشبوون به په‌تای كڕۆنا به گشتی له هه‌موو جیهان ڕێژه‌ی ١،٨٠٠،٠٠٠ كه‌سی ده‌رباز كرد و هاوكات تا ئێستا زیاتر له ١١٣،٠٠٠ كه‌س به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و له هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌یه‌ك نزیك به ٤٢٠،٠٠٠ كه‌س له تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه و ته‌دروستی خۆیان وه‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی ماوه‌ی دابڕگه‌ی گشتییان درێژ و دووپات كردووه‌ته‌وه، به پێی دوایین بڕیاری فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی له ناوخۆی وڵاتی ئێران له ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١١ی نیسان به دواوه زۆرینه‌ی زیاتر له دوو له سێی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر ئیش و كاره‌كانیان و زۆربه‌ی چالاكییه‌كان له هه‌موو پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته ڕه‌وتی ئاسایی به خۆوه‌گرتووه‌ته‌وه و دووكان و بازاره‌كان به‌ره‌و كرانه‌وه ئه‌چن به مه‌رجێك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕه‌وتی مه‌ودادانان له نێوان خۆیاندا بپارێزن و ڕاسپارده‌كانی ته‌ندروستی ڕه‌چاو بكرێت.
هه‌ژماری قۆربانیانی تووشبوو به په‌تای كڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا سنووره‌كانی ٢٠،٠٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕكرد، به‌م پێیه ڕه‌وتی گیانله‌ده‌ستدان له‌م وڵاته له ده‌رئه‌نجامی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا زیاتر له وڵاتی ئیتالیا و له ڕێژه‌ی یه‌كه‌می جیهانیدا تۆمار كرا. هاوكات تا ئێستا ژماره‌یه‌ك زیاتر له ٥٥٠،٠٠٠ كه‌س تووشبوو به په‌تای كڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا تۆمار كراوه و ڕێژه‌ی زۆرترین تووشبووانی له هه‌موو جیهاندا بۆ خۆی تۆمار كردووه.