ڕۆژی كورد :
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌شه‌مه هاوكات له گه‌ڵ ٦ی مارسی ڕیكخراوی جیهانی ئۆپێك له گه‌ڵ وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیی به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕووسیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له گه‌ڵ شكه‌ست به‌ره‌وڕوو بووه‌و و نرخی جیهانی نه‌وت تا نزیكه‌ی ٨% دابه‌زی.
ئه‌ندامانی
ڕێكخراوی جیهانی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتبوون له سه‌ر
ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆیان له ماوه‌ی سێ مانگه‌ی دووهه‌می ئه‌مساڵدا
دووباره نزیك به یه‌ك ملوێن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه و ئه‌م بڕیاره‌یان به مه‌رجێك
جێبه‌جێ ده‌كرا كه وڵاتانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕووسیا ڕیژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
خۆیان تا ڕاده‌ی نیو ملوێن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه، كه هاوكات وڵاتی ڕوسیا له
گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره دژایه‌تیی ده‌ربڕیووه به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ڕایگه‌یاندووه
كه ئاخافتنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌م بواره‌دا له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا
درێژه‌ی ده‌بێت.
هیشتا دیار نیه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڕێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمانی به
ڕێبه‌رایه‌تیی ڕووسیا له چه ڕێكه‌وتێكدا به‌ڕیوه ده‌چێت، به‌ڵام له گه‌ڵ په‌ره‌ئه‌ستاندنی
ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دابه‌زینی داواكاری له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت دا، ڕێكخراوی
ئۆپێك ڕایگه‌یاندووه كه گه‌شه‌كردنی به‌كارهێنانی جیهانی نه‌وت له ئه‌مساڵدا به
رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه و هه‌ر بۆیه نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاره
نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا تا ڕیژه‌یه‌كی به‌رچاوی ٨% دابه‌زیووه.
ڕێكخراوی ئۆپێك یان ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری جیهانی نه‌وت له ساڵی ١٩٦٠ی
زایینی دا پێكهاتوو له وڵاتانی ئه‌لجه‌زایر، ئێران، عێراق، كوه‌یت، لیبی، نه‌یجێریه،
قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ئێكوادۆر، ئانگۆلا،
وێنێزیلا و كۆنگۆ وه‌كوو ڕێكخراوێكی قازانج خواز له ژنێڤ دامه‌زرا به‌لام دواتر
بنكه‌ی بۆ ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش گوازرایه‌وه و له ئیستادا له لایه‌ن
وڵاتی ڕووسیا ڕیبه‌رایه‌تیی ده‌كرێت.