ڕۆژی كورد :
له به‌ره‌به‌ره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی ئێران كه بڕیاره ڕۆژی ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی نوێی دژی چه‌ن به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیران دیاریكرد. ئه‌م پینج كه‌سه ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگاری و كۆمیته‌ی چاوه‌دێری له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن.
ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠ی فێورییه ڕایگه‌یاند كه
گه‌مارۆ نوێكانی دژی پێنج ئه‌ندامی به‌رپرسی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران
دیاریكردووه كه به‌رپرسی تاوتوێكردنی لێهاتوویی و شیاوی به‌ربژێر كردن بۆ به‌شداریكردن
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی ئێرانن و لێهاتوویی هه‌زاران كه‌سیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه
كه خوازیاری به‌شداریكردن و خۆ به‌ربژێر كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی ئه‌و
وڵاته بوون. له‌و به‌رپرسانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ژێر گه‌مارۆ نوێكانی ده‌وڵه‌تی
ئا‌مریكا ئه‌توانین ئاماژه به “ئه‌حمه‌د
جه‌ننه‌تی”، سكرتێری گشتیی ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگاری و به‌رپرسی ئه‌نجۆمه‌نی
پیرانی ژێر چاوه‌دێری ڕێبه‌رایه‌تیی ئێرانه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه وه‌كوو
یه‌كێك له به‌رپرسانی گرینگی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیمۆكراتیك
له وڵاتی ئێران ناسراوه. هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به گه‌مارۆ نوێكانی دژی ڕژیمی
ئێران له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئا‌مریكا و له سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌و
ڕێكخراوه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به پێی وته‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئا‌مریكا ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه له‌م
بڕیاره نوێیه‌دا كه‌وتوونه‌ته ژێر گه‌مارۆ و لیستی بایكۆته‌وه بریتین له : “عه‌باسعه‌لی
كهدخۆدایی، سیامه‌ك رهپهیك، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن سادێقی مۆقه‌ده‌م و محه‌ممه‌د یه‌زدی”
كه هه‌موویان ئه‌ندامی ئهنجۆمی پارێزگاری و كۆمیته‌ی چاوه‌دێری له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی
وڵاتی ئێرانن.