ڕۆژی كورد :
ئارژانتین داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئازه‌ربایجان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ئه‌وان بكات. ویلایه‌تی ئه‌ك له تاوانبارانی ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی یه‌هوودیه‌كان له ئارژانتین بووه كه ٨٥ كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوو دا ده‌وڵه‌تی
ئارژانتین به فه‌رمیی داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئازه‌ربایجان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری
ئایینی ئێران كه بڕیاره له سه‌ردانێكی خۆی دا بگاته ئه‌و وڵاته، سه‌باره‌ت به
دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه له ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كانی بۆئێنووس ئایرێس پێته‌ختی وه‌ڵاتی
ئارژانتین ناسراو به “ئامیا” له ساڵی ١٩٩٤ی زایینی
ڕویدا، ده‌سبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ئه‌وانی بكات. ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی
“جێرۆزاڵم پۆست” ڕۆژی دووشه‌ممه ڕیكه‌وتی ١١ی
نوامبر له ڕاپۆرتێكی خۆیدا ڕایگه‌یاندبوو كه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی بریار
وایه بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی “ڕێبه‌رانی ئایینی جیهان”
له ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی نوامبر سه‌ردانی باكۆ پێته‌ختی
وڵاتی ئازه‌ربایجان بكات.
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له ته‌مووزی ساڵی ١٩٩٤ی زایینی له ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كانی
ئارژانتین ناسراو به ئامیا له بۆئێنووس ئایرێس ٨٥ كوژراو و زیاتر له ٣٠٠
برینداری لێكه‌وته‌وه. ئه‌م ته‌قینه‌وه هاوكات بوو به هۆی كاولكاری و خه‌سارێكی
به‌رفراوانی زیاتر له ٤٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له نزیكی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا.
تا هه‌نووكه هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌ی ئامیای وه‌ئه‌ستۆی
خۆی نه‌گرتووه و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هاوكات ئه‌و تاوانه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و پشكێنه‌رانی ئارژانتینی شوێن پێی ئێرانیان له سه‌ر
ئه‌و كرده‌وه تێروریستییه دۆزیوه‌ته‌وه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ڕژیمی ئێران بووه، تاوانباره به ده‌ستێوه‌ردان له‌و هێرشه تێرۆریستییه‌دا.
ناوبراو له ئێستادا راویژكاری ڕێبه‌ری ئایینی كۆماری ئیسلامی له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی
و ئه‌ندامی كۆمسه‌ی گشتی دیاریكردنی به‌رژه‌وندییه‌كانی رژیمه كه هه‌موو ئه‌ندامانی
به ده‌ستووری ڕاسته‌وخۆی عه‌لی خامنه‌یی ڕیبه‌ری ئایینی ڕژیم له‌وێ داده‌نرێن. ده‌زگای
دادپه‌روه‌ری ئارژانتین كۆمه‌ڵێك به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌وانه ویلایه‌تی به
ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ورگێڕان له ته‌قینه‌وه‌ی ئامیا تاوانبار كردووه، به‌ڵام به
هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تاوانبارانه خۆیان ئه‌بۆێرن له سه‌فه‌ر كردن بۆ ئه‌و ولاته
و ناچنه ناو خاكی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ر ده‌م دادوه‌ر و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری
ئه‌و وڵاته ئاماده بن، له كرده‌وه دا ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی دۆسیه‌كه به
ته‌واوه‌تی ڕاگیراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی جێرۆزاڵم پۆست، وه‌زیری كاروباری
ده‌ره‌وه‌ی ئارژانتین ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هاوكات له گه‌ڵ بانگ كردنی باڵوێزی
ئازه‌ربایجان له بۆئێنووس ئایرێس، زۆرترین پله‌كانی نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر
ئاماده‌بوونی ناوبراو له باكۆ پێته‌ختی كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌ربڕیووه و و
خوازیاری هاوكاری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان له گه‌ڵ ئارژانتین بووه. وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئارژانتین داوای له ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌لی
ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی هاوكات له گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر و راده‌ستی
بۆئێنووس ئایرێس بكرێت.
ناوی زۆرێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو
تاوانبارانی دۆسیه‌ی ئامیا ڕاگه‌یه‌ندرا كه له‌وانه ئه‌توانین ئاماژه به ناوه‌كانی
: ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ڕژیم، عه‌لی فه‌للاحیان وه‌زیری
ده‌زگای زانیاری ئه‌و كاتی ڕژیم و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و كات بكه‌ین. هاوكات له‌م دۆسیه‌دا ئاماژه به ناوی چه‌ن كه‌سی دیكه‌ش كراوه
له‌وانه : ئه‌حمه‌د وه‌حیدی فه‌رمانده‌ی سۆپای قودس، مۆحسێن ڕه‌زایی فه‌رمانده‌ی
سۆپای پاسدارانی ئه‌و كاتی ده‌زگای تێرۆری كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ئاماژه به
ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی لۆبنانی كراوه كه وه‌كوو یاره‌مه‌تیده‌ران و
هاوكارانی دۆسیه‌كه و تاوانبارانی سه‌ره‌كی ناسراون. ئارژانتین له كاتێكدا داوای
ده‌سبه‌سه‌ركردن و ڕاده‌ستكردنی عه‌لی ئه‌كبه‌ر
ویلایه‌تی له كۆماری ئازه‌ربایجان كردووه، كه ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك پێش ئێستا ده‌وڵه‌تی
ئا‌مریكا كۆمه‌ڵێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ڕیبه‌ری ئایینی كۆماری ئیسلامی له‌وانه
ویلایه‌تی خسته ناو لیستی نوێی گه‌مارۆكانی خۆیه‌وه و داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی
بلۆكه كردووه.