ڕۆژی كورد :
به پێی ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كان حیزبی قایمه‌كاری بریتانیا به وه‌ده‌ستهێنانی ٤٣% كۆی گشتی ده‌نگه‌كان، ٣٦٥ كۆرسی له كۆی گشتی كۆرسییه‌كانی وه‌ده‌ست هێناوه. حیزبی كرێكاران به وه‌ده‌ست هێنانی ٢٠٣ كورسی ده‌رئه‌نجامیكی ناهۆمێدانه‌ی له پاڕله‌مانی داهاتووی بریتانیا ده‌بێت.
به
پێی هه‌ژماری ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی بریتانیا، پارتی
قایمه‌كار به ڕێبه‌رایه‌تی “بووریس جانسۆن” له ٣٦٥ كورسی له كۆی گشتی ٦٥٠ كورسییه‌كه‌ی پاڕله‌مانی وه‌ده‌ست هێنا.
به پێی ئه‌م ڕه‌وته قایمه‌كاره‌كان ڕێژه‌یه‌كی ٦٦ كورسی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ساڵی ٢٠١٧ی زایینییان وه‌ده‌ست هێنا و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی پاڕله‌مانیان بۆ
خۆیان مسۆگه‌ر كرد.
پارتی كرێكاران به ڕێبه‌رایه‌تیی “جرێمی كۆربین” لایه‌نی چه‌پ ڕێژه‌یه‌كی ٤٢ كورسی له ده‌ست
داوه و ئێستا ته‌نیا ئه‌توانێت ببێت به خاوه‌نی ٢٠٣ نوێنه‌ر له پاڕله‌مانی
بریتانیا دا. پارتی سێهه‌می پاڕله‌مان به ٤٨ نوێنه‌ر حیزبی نه‌ته‌وه‌یی ئیسكاتله‌نده
كه ئه‌وان توانیویانه ١٣ كورسی زیاتر له جاری پیشوو وه‌ده‌ست بهێنن. پارتی
لیبراڵ دێموكرات به له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی زیاتری كورسیه‌كانی تووشی تێكشكانێكی گه‌وره
بووه، ئه‌م حیزبه توانیویه‌تی ١٠ كورسی وه‌ده‌ست بهێنیت و له پاڕله‌مانی
داهاتوودا ته‌نیا خاوه‌نی ١١ نوێنه‌ر ده‌بیت. پارتی سه‌ورزه‌كانیش ته‌نیا یه‌ك نوێنه‌ریان
له پاڕله‌مان ده‌بێت.
له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی بریتانیا،
دۆناڵد تڕا‌مپ سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا وێڕای پیرۆزبایی
له بووریس جانسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، هیوای خواست كه ئه‌م وڵاته له
گه‌ڵ ئا‌مریكا به ڕێكه‌وتنێكی بازرگانی نوێ بگه‌ن.
هاوكات شاڕل میشێل به‌رپرسی ئه‌نجۆمه‌نی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له كاردانه‌وه به
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی قایمه‌كاران به ڕێبه‌رایه‌تی بووریس جانسۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
پاڕله‌مانی بریتانیا خوازیاری په‌سه‌ند كردنی هه‌رچی خێراتری ڕێكه‌وتننامه‌ی
برێگسیت له پاڕله‌مانی جه‌ماوه‌ری ئه‌م وڵاته بوو. ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی له
دووهه‌مین ڕۆژی دانیشتنه‌كانی سه‌رانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا وێڕای پیرۆزبایی بووریس
جانسۆن بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا سه‌باره‌ت به
ڕێكه‌وننی برێگسیت ڕایكه‌یاند كه دیاری كردنی چاره‌نووسی ڕێكه‌وتننامه‌ی برێگسیت
گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و پێویسته له زووترین كاتدا په‌سه‌ند بكرێت.