Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ داواکاریی ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەتکرایەوە.

داواکاریی ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەتکرایەوە.

0
1724

ژمارەیەک پارلمانتاری هەدەپە و پارێزەری کورد لە سەر ئازاد کردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” بەربژێری پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپە)، بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیە، داواکارییەکیان ڕەوانەی دادگای تورکیە کرد و دادگای ئەو وڵاتە داواکارییەکەی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێشەمە ۲۲ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱ی جۆزەردانی ۲۷۱۸ی کوردی، ژمارەیەک پارلمانتاری هەدەپە و پارێزەری کورد لە سەر ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیە، داواکارییەکیان ڕەوانەی دادگای ۱۹ی تاوانە قورسەکانی تورکیە کرد و دادگای ئەو وڵاتە داواکارییەکەی ڕەتکردەوە.

ئایشە ئاجەر باشەران، پارلمانتاری شاری باتمان لە سەر لیستی پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پارلمانی تورکیە، ڕایگەیاند، ژمارەیەک پارلمانتاری هەدەپە و پارێزەری کورد لە ۱۵ی ئەم مانگەدا داواکارییەکمان پێشکەش بە دادگای ۱۹ی تاوانە قورسەکانی ئەنکارا کرد بە مەبەستی ئازاد کردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە هۆکاری بەربژێر بوونی پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیە لەلایەن “پارتی دێموکراتی گەلان”ـەوە.

سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی تورکیان بڵاویان کردەوە، داواکاری ئەو پارلمانتارانەی هەدەپە و پارێزەرە کوردانە بە مەبەستی ئازاد کردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” بەربژێری پارتی دێموکراتی گەلان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیە، لەلایەن دادگای ۱۹ی تاوانە قورسەکانی ئەو وڵاتەوە ڕەتکراوەتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، دادگای ۱۹ی تاوانە قورسەکانی تورکیە ڕاگەیاندووە، مەرجەکانی داواکارییەکە لاوازن و بەو هۆیەوە ئەو داواکارییە ڕەت دەکرێتەوە کە سەلاحەدین “دەمیرتاش” ئازاد بکرێت.

رۆژی هەینی ۱۲ی ژانڤییەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۸ی کوردی، بە فەرمی داوای دەستبەسەر كردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئیستانبۆڵ ڕەوانەی دادگا کرا.

دەمیرتاش جارێکی تر لە ڕۆژی دووشەمە ٤ی ئاپریلی ۲۰۱٦ی زایینی بەرنبەر لەگەڵ ۱٦ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، هاوکات لەگەڵ فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) و ۱۱ په‌رله‌مانتاری تری پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاری كردن و بانگەشە كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لەلایەن حکوومەتی داگیرکەری تورکیەوە ده‌ستبەسەر كران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبارام قاسمی: هیچ کەسێک ناتوانێت ئێران ناچار بکا لە سووریە بچتە دەر
بابەتی دواترئیسراییل هێرشی کردە سەر سێ پێگەی حەماس لە غەزە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان