Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”، داوای هاوکاری دەکات

دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”، داوای هاوکاری دەکات

0
1418

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”، کە لە بواری پەروەردە و فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری سنە و شارەکانی تر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی دەکا، بۆ بردنەپێشی کار و چالاکی و ئامانجەکانی خۆی، داوای هاوکاریی مرۆڤی و ئابووری دەکات.

دەقی داواکاریەکەی:

“بە ناوی ئازادی و دادپەروەری”

هاوڕێیان و هۆگرانی زمانی کوردی:

هەروا کە دەزانن دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس” لە پاییزی 2717 کوردی، دەستی کرد بە جێبەجێ کردنی ئەرکی خۆی واتا فێرکردنی زمانی دایکی بە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵات، بە ئامادەبوونی وانەبێژانێک کە پێشتر لە چوارچێوەی ئەنجومەنەکان، بنکەکان و پڕتووکخانەکان چالاک بوون و ئەزموونیان وەرگرتووە.

ئەم دامەزراوە تا ئێستا بە تێکۆشانی بێ بڕانەوەی مامۆستایان و لایەنگرانی زمانی کوردی بۆ ئەم گرینگایەتییە هەوڵی داوە و تا ڕادەیەکی زۆریش بەرنامەکانی جێبەجێ بووە، بەڵام بەداخەوە چونکە “فێرکردنی زمانی کوردی” لە ڕۆژهەڵات تووشی قەیران و کۆسپێکی ئێجگار زۆرە و لە هیچ لایەنێک هیچ چەشنە پشتیوانییەک ناکرێت. هەر بەم بۆنەوە له کەسە نیشتمانپەروەرەکان و هۆگرانی فێرکردنی زمانی دایکی لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و دەرەوە داوا دەکەین پشتگیریی ئابووری و مرۆڤیمان، بۆ بەڕێوەبردنی باشتر و زووتری ئامانجەکانمان بکەن و ئەرکی نیشتمانی خۆیان بە جێی بێنن.

بە سپاسەوە

دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووباڵوێزخانەی ئەمریکا لە وڵاتی ئیسراییل، لە شاری “تێلاڤیڤـ”ـەوە بۆ شاری ئورشەلیم گوازرایەوە.
بابەتی دواترتەرمی هاووڵاتیەکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دانمارک بە خنکاوی دۆزرایەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان