Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دادگایی کردنی چوار ئێرانی بە تاوانی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی و سیخوڕی...

دادگایی کردنی چوار ئێرانی بە تاوانی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی و سیخوڕی لە سعوودیە

0
1027

بە پێی هەواڵی “عەرەب نیوز” چوار ئێرانی لە عەرەبستان دراونەتە دادگا و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. سێ کەس لەوانە بە تاوانی ئەنجام دانی “کردەوەی تیرۆریستی” و کەسێکی تریان بە تاوانی “سیخوڕی”، دادگایی دەکرێن کە یەکێک لەو چوار کەسە ئێرانیە بۆ ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی ئێران، کاری کردووە.

هەروەها بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کەسێکی تریش بە تاوانی “کەڵک وەرگرتن لە ڕێ و ڕەسمی حەج بۆ کردەوەی تیرۆریستی” سێزدە ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و لە ئێستادا ماوەی زیندانی بوونەکەی تێپەڕ دەکات.

هەرچەند میدیا عەڕەبیەکان ناسنامەی ئەو کەسانەیان بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام دەڵین ئەو کەسانە لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا دەست بەسەر کراون.

ئەو هەواڵانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەرەو ئاڵۆزی چوون و سەرجەم پەیوەندییە دیپڵۆماتیکەکانی خۆیان پچڕاندووە.

ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە دوا بەدوای لە دار دانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودیە و ئاگر تێبەردرانی سەفارەت و کۆنسوولگەری سعوودیە لە ئێران، هاتوونەتە ئاراوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێش چاوی خەڵک دایکی خۆی کوشت
بابەتی دواتروەزیری کار و باری دەرەوەی ئێران، نامەیەکی چەند لایەنەی بڵاو کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان