Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور دادگاى تورکیا بڕیارى بەندکردنى بۆ دوو پەرلەمانتاری ترى هەدەپە دەرکرد

دادگاى تورکیا بڕیارى بەندکردنى بۆ دوو پەرلەمانتاری ترى هەدەپە دەرکرد

0
1339

ڕۆژی کورد: دادگاى تورکیە لەشارى وان لە کوردستانی باکوور،بڕیارى بەندکردنى بۆ “ئادەم گەڤەری” و “لەزگین بۆتان”، دوو  پارلمانتاری هەدەپە لە شارى وان دەرکرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی دیجلە، ئەمڕۆ هەینی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لقى ٢ی دادگاى سزا قورسەکانى شارى وان، بڕیارى بەندکردنی ئەو دوو پارلەمانتارەى ئەو شارە لەسەر لیستى هەدەپە دەرکردووە.

هەروەها بە پێى بڕیارەکەى دادگاى شارى وان، بڕیارى قەدەغەى چوونەدەرەوە بۆ دەرەوەى تورکیاش لەو دوو پارلەمانتارە کوردە دەچووە.

هۆکارى دەرکردنى بڕیارى بەندکردن بۆ ئەو دوو پارلەمانتارەى هەدەپە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئامادە نەبوون بەشداری لە دانشتنەکەى دادگادا بکەن.

پێشتریش دادستانی گشتیی تورکیە، داوای ١٤٢ ساڵ بەندکران بۆ  سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپ، دەکات.

دادستانی گشتیی تورکیە، یەکێک لە تاوانەکانی دەمیرتاشی “پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان”، ڕاگەیاندووە.

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپ و ڤیان  یوکسەکداغ و هەشت پارلمانتارێکی تری کورد، دوای کودەتای ناسەرکەوتووی تورکیە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.

لە هەمان کاتدا، چەند ڕۆژ بەر لە دەستبەسەکرانی دەمیرتاش و هاوکارەکانی، دوو شارەوانی دیاربەکر دەستبەسەر کراون.

پۆلیس و دەزگای دادوەریی تورکیە، لە دوای سەردانی دەمیرتاش بۆ ڕووسیە و کردنەوەی نوێنەرایەتی لەو وڵاتە، لە هەوڵی دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش دابوون.

داوا کردنی ئەو سزا قورسە لەلایەن دادستانی گشتیی تورکیە لە حاڵێکدایە کە بەپێی لێدوانی وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان، دۆخی لەشساغیی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش  هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ لە بەندیخانەی ئەدرنە نالەبارە و تووشی گرژیی ماسولکەی دڵ بووە.

ئایهان بیلگەن، وتەبێژی هەدەپە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی هەدەپە، ڕایگەیاند “ڕۆژی شەممەی ڕابردوو باری لەشساغیی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەندیخانە تێکچووه‌ و تا ئێستاش چارەسەریی پێویستی بۆ نەکراوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتیمێکی ٤ کەسی لە شاخەوانە کوردەکان لە بانە کەوتوونەتە ژێر ڕنوو
بابەتی دواتردوو کەس لەو ٤ شاخەوانەی لە بانە کەوتبوونە ژێر ڕنوو، گیانیان لەدەست دا+ ڤیدیۆ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان