Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران خەڵکی گوندی حەساری بۆکان لە ناچارییان خۆیان قوتابخانەیان دروست کرد

خەڵکی گوندی حەساری بۆکان لە ناچارییان خۆیان قوتابخانەیان دروست کرد

0
1194

ڕۆژی کورد: “حەسار” گوندێکی سەر بە باژێڕی بۆکانە، قوتابخانەیەکی ٣ پۆلی هەبوو و ئەوەش خەریک بوو وایدەکرد بەشێک لە قوتابیانی ئەو گوندە بە هۆی نەبوونی پۆل و ژووری خوێندنی پێویست و هەروەها نەبوونی توانایی بۆ چون بۆ شار یان گونەکانی تر، واز لە خوێندن بێنن و ماڵئاوایی لەگەڵ فێربوون و زانست بکەن.

خەڵکی گوند دوای ئەوەی کە بۆ سازکردنی قوتابخانە لە دەوڵەت هیوابڕاوبوون، خۆیان قۆڵیان لێ هەڵماڵی.

ئەوان دوای ئەو هەموو وەدواکەوتن و هەوڵی خۆیان و بەڕێوەبەری قوتابخانە بەو ئەنجامە گەیشتن کە دەوڵەت بە هیچ شێوەیەک، خوێندن و گەشەکردنی قوتابیانی بۆ گرنگ نیە و ئامادەنیە پارە و بودجە بۆ قوتابیانی کورد تەرخان بکات.

کەسێک لە دانیشتوانی گوندی حەسار لەمبارەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی گوت: “لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵماندا بودجەیەک بۆ قوتابخانە دابین بکرێ تا بەو جۆرە پێش بە وازهێنان لە خوێندنی منداڵەکانمان بگرین بەڵام بە ئاشکرا دیار بوو بێ دەسکەوتە و ڕژیم بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیە بودجە بۆ کوردەکان تەرخان بکات، هەر بۆیە قۆڵمان لێ هەڵماڵیو و 50 ملیۆن تمەنمان پارە کۆکردەوە و توانیمان قوتابخانەکەمان کە لە پێشدا ٣ پۆل بوو بیکەین بە ٦ پۆل و حەوشەکەشی چیمەنتۆ بکەین”.

ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی حەسار هەروەها گوتیشێ: “جێگای دەست خۆشییە کە خەڵکی گوند بێ جیاوازی بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان دا پێش بە وازهێنان لە خوێندنی قوتابییەکانمان بگرین، خەڵک خۆی وەک کرێکار کاری تێدا کردووە و ئەوەش بەشێک لە تێچووەکانمانی کەم کردەوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووماڵی وه‌فایی مه‌راسیمی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی ” ئینسانێك به‌پێوه‌ ” بۆ د. فرێدێریك تیسۆ رێک ده‌خات
بابەتی دواتروتووێژ : نافەرمانی مەدەنی و پێشینە و پەرچەکرداری خەڵکی رۆژهەڵات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان