Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ لە کۆی فێستیڤاڵێکی کوردی لە ستۆکهۆڵم پێشکەشی مامۆستا مەزهەر...

خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ لە کۆی فێستیڤاڵێکی کوردی لە ستۆکهۆڵم پێشکەشی مامۆستا مەزهەر خالقی دەکرێت.

0
1508

ڕۆژی کورد: بڕیار وایە کاتژمێر ۹:۳٠ بەیانیی ڕۆژی یەکشەممۆ ۲۱ی مانگی مای ٢٠١٧، خەڵاتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە ڕێوڕەسمێکدا لە ستۆکهۆڵمی سوید، پێشکەش بە مامۆستا مەزهەر خالقی بکرێت.

دەستپێکی فێستیڤاڵەکە، پێشانگایەکی هونەری/ کولتووری بێت. لەم پێشانگایە دا بەرهەمی چەندین ساڵەی تێکۆشانی خەباتکارانی ئەنستیتیۆتی کەلەپووری کورد لە باشووری کوردستان دەخرێتە بەر چاو. ئەم ئەنستیتیۆتەی کە مامۆستا مەزهەر خالقی دامەزرێنەر و بەرێوبەری ئەم بنکەیە بووە و هەیە. شایانی گوتنە کە لەم پێشانگایەدا.وێنەی تایبەت بە دیاردە کولتوورییەکان دەخرێنە پێش چاوی میوانان.
هەروەها فیلم و ویدیۆی تایبەت کە بەرهەمی تێکۆشانی ئەم ئەنستیتۆتەیە پێشان دەرێن و ئەو بەرهەمە دەنگییانەی کە بە ئاڵبۆمی “یادگارییەکان” ناسراوە و  ئەنستیتیۆتی کورد لە هونەرمەندان و دەنگبێژانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لەبەردەست دا دەبێت.

لە بڕگەیەکی تری فێستیڤاڵەکە دا سێمینارێک بەرێوە دەچێت لە ژێر ناوی کارتێکەریی موزیکی کوردی لەسەر “زیندوومانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کورد” کە مامۆستا خالقی و دوو کارناسی تر بەشداربووی ئەم سێمینارە دەبن.

پاشان مەراسیمی ڕێزلێنان لە مامۆستا خالقی و بەخشینی خەڵاتی ماملێ بە بەرێزیان بەرێوە دەچێت. لەم ڕێ‌وڕەسمەدا کورتە فێلمێک لەسەر ئەنستیتیۆتی کەلەپووری کورد و مەڵبەندی هونەریی ماملێ پێشان دەدرێت و هەروەها بە خوێندنەوەی هەڵبەست، پەخشان، بابەت و نووسراوە، درێژە بە فێستیڤاڵەکە دەدرێت. دوابەشی بەرنامەکە پێشکەشکردنی خەڵاتی ۲٠۱۷ ی ماملێ بە مامۆستا مەزهەر خالقی یە کە دەبێتە دوا بەشی فێستیڤاڵەکەشمان.

بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی هونەریی ماملێ ڕایانگەیاندووە: “ئەمساڵ لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەت، کاتی مەراسیمەکەمان وەپاش کەوت. ئەم پاشکەوتنە بوو بە هۆی ئەوە کە کاتێکی زۆرترمان هەبێت بۆ خۆئامادە کردن بۆ مەراسیمێکی تەسەلتر و کۆکتر . بۆیە بریارمان دا تا بۆنەی ڕێزلێنان لە مامۆستا خالقی لە کۆی فێستیڤاڵێکی پڕناوەرۆکی کوردی دا لە ستۆکهۆڵم، پێتەختی وڵاتی سوئێد بەرێوە بچێت.”

بەشداریکردنی ئێوەی هێژا لەم فێستیڤاڵەدا بێ بەرانبەرە و بڵیت و تیکێت نافرۆشرێ. هاتنتان جوانی دەبەخشێتە بۆنەکەمان.

ڕێکەوت: ۲۱/٠٥/۲٠۱۷

کاتژمێر: ۹:۳٠ــ ۱٥:۳٠

 شوێن:

 ABF – HUSET

Z-SALEN

Sveavägen 41

11183 – Stockholm

Sverige

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووعارف باوەجانی: سیستەمی کۆماری ئیسلامی، هەرگیز ناتوانێ گۆڕانکاری لەخۆیدا بکات
بابەتی دواترلە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانیان، ٣٢ پێشمەرگە و گریلا شەهید و بریندار بوون
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان