Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات خەڵاتی ماملێ ٢٠١٧ پێشکەش بە مامۆستا مەزهەر خالەقی دەکرێت.

خەڵاتی ماملێ ٢٠١٧ پێشکەش بە مامۆستا مەزهەر خالەقی دەکرێت.

0
1327

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بڵاو بۆتەوە، خەڵاتی ساڵانەی ئەو مەڵبەندە ئەمساڵ پێشکەش بە مەزهەر خالقی، مامۆستای ناسراوی موزیکی کوردی دەکرێ.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ، ساڵانە هەوڵ دەدات پاش لێکۆڵینەوە و ڕاوێژی کۆمیتەی بەربژێرکار، هونەرمەند یا هونەرمەندانێکی چالاک لە بوارە جیاوازەکانی مۆسیقا، دەستنیشان بکات و خەڵاتی هونەری/مەعنەوی ماملێ، لە بۆنەیەکی تایبەت دا گەر بۆی بلوێ ، پێشکەش بکات.

بەپێی ڕاگەیێندراوی ئە ومەڵبەندە، کۆمیتەی بەربژێرکاری ئەم مەڵبەندە کە پێکهاتووە لە چەند کەسایەتییەکی شارەزا و بەئەزموون لە بوارە جیاوازەکانی هونەری و ئەدەبیدا، ئەم ساڵ بە کۆی دەنگ پاشای هونەری گۆرانیی کوردی، مامۆستا “مەزهەر خاڵەقی”یان بۆ ئەم خەڵاتە دەستنیشان کردووە.

وریا ماملێ، وتەبێژی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژی کورد لەمەڕ هۆکاری هەڵبژاردنی مامۆستا مەزهەر خالقی بۆ ئەم خەڵاتە گوتی: ” بەڕێزیان جیا لە نوێکاری لە گۆرانی کوردی  دا  و نەخشاندنی ئەم گۆرانییانە بە مۆسیقایەکی زانستی و سەردەمیانە، بە تێکەڵاوکردنی تێکستی جوان و ڕازاوە بۆ  مێلۆدییەکانی، وەها تابڵۆیەکی ڕەنگینی بۆ کورد  کردۆتە دیاری کە هەرکام لەم ئاوازانە بوون بە ناسنامە بۆ مێژوی هونەریی کورد.”

ماملێ لە درێژەی لێدوانەکەی خۆیدا گوتی: “هەروەها خزمەتی بەڕێزیان بە زۆر لە گۆرانیی فۆڵکلۆرییەکوردییەکان کە هەرکام سووچێک بوون لە سەربوردەی گەلێکی بێبەش کە بەداخەوە لەوپەڕی هەژاریی‌دا قەتیس مابوونەوە.  ڕازاندنەوەی ئەم گۆرانییانە لە قاڵبی ئۆرکێسترێکی زانستی و شایاندا، بەشێوەیەک کە ڕەسەنایەتی و مۆركی میللییان پارێزراو بوون، بە چەشنێک کە هەنووکەش ئەم ئاسەوارە هونەرییانە بوون بە ڕووسووری هونەری کوردی و وەچەبەوەچەی کورد شانازییان پێ‌دەکات و  چەشنی  “تاق وەسان”، هەردەم زیندوو و هەرمانن.”

لەمەڕ خزمەتەکانی مامۆستا مەزهەر بە موسیقای کوردی، ئەو ئەندامەی بنەماڵەی ماملێ گوتیشی: “مامۆستا مەزهەر بۆ گەشەپێدانی کولتوور و هونەری کوردی بێوچان لە تێکۆشان دابووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی بە بونیادنانی سەنتەرێک بەناوی (ئەنستیتیوتی كەلەپووری كورد)، لەهەوڵدا بوون تا لەناو جەرگەی كوردستان و بە شێوەیەكی سەربەست و ئازادانە، درێژە بە خەباتی نەپساوەی كولتووری و هونەری بدات. هەر لەم پەیوەندییەدا بەدەیان ئاسەواری بەربڵاوی هونەری لە هونەرمەندانی دەڤەرە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی کۆکردەوە  کە هەردەم مەترسی فەوتانیان لەسەر بووە و لە کۆی ئاڵبۆمێکی فەرمی‌دا بە ناوی (یادگارییەکان)، پێشکەشی بە ئەویندارانی هونەریی کوردی کردەوە. ئەوە جیا لەکۆکردنەوەی ئەم ئاسەوارە کولتوورییە جۆراوجۆرانەیە کە لە دەڤەرە جیاجیاکانی کوردستان دا پاراستوونی.”

مامۆستا مەزهەر  لە ڕێگای (ئەنستیتیوتی كەلەپووری كورد)،  دەیان كتێبی بڵاو كردووەتەوە، كە بۆ ئێستا و داهاتووی كورد دەبنە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو . ئەوە یەکەمجارە لە مێژووی کوردستان دا  کە بنکەیەک بە شێوەیەكی زانستی و مۆدێرن بایەخ بە كولتووری زارەكی بدات و وەك كولتوورێكی نوێ‌، بە كۆمەڵگەی جیهانی بناسێنێت.

بڕیارە مەڵبەندی هونەریی ماملێ ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خەڵاتی  ماملێ ٢٠١٧ پێشکەشی مامۆستا خالەقی بکات.

کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە تا ئێستا لەلایەن مەڵبەندەوە ڕانەگەیێندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕژیم بە زۆرەملی ئاڵای ئێران لە چایخانەکانی ڕەبەت دادەنێ
بابەتی دواترزیاتر لە ٨٠ چەکداری داعش لە هێرشێکی ئەمریکا لە لیبی کوژراون
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان