خۆپیشاندەران، سپای تیرۆریستیی پاسداران و ئەرتەش

0
825
جەلیل ئازادیخواز

هەمووئەوانەی كە ڕاپەڕینی ڕێبەندانیان دیووە،یا كات ودەرفەتی خۆیان بۆ ناسین و چۆنیەتی ڕسكان و بیچم گیرێ ڕژێم لەئێراندا تەرخانكردووە.بێگومان یەك لەو چەمكە گرنگانەی ، كە بووەتەمەكۆی سەرنج وخوێندنەوەیان ، دەسەڵاتی سەربازی ڕژێم و باسكی سەركوتانەوە و بازووی تۆقاندن و چەوسانەوەی بووە، كە لە سپای پاسداراندا خۆی دەبینێتەوە.درووستبوون ، پیكهاتەو ژێرخانی فكری ئەم هێزە ، بەشی هەرەزۆری پێكهێنەرانی، بە ڕوونی ئاراستە و هەناوی سیاسی و ڕێژەی هاوبەشی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای ئێران و چیدمانی كولتووری نیشان دەدن .

ئەم ڕوانینە دەریدەخات ،کە ئەم هێزە لەكۆئەندامی كۆمەڵایەتی ئێراندا ، ئاخێزگەو پێگەی كۆمەڵایەتی و ژینگەی چینایەتی كوێیە.ن؟ ناسنامەی كۆمەڵایەتی و شوێنگەی مێژووی ئەم هێزە چیەو چۆن پۆلێن دەكرێت . ؟ ڕۆڵ وكاریگەری و كارای لە كۆی پرۆسەی گەشەی خەلق ئافراندنی کۆمەڵایەتی وهەزینەی كۆمەڵگادا وەك یەكەیەكی زیندووی بەرهەمهێن دەکەوێتە کوێ .؟ لەراستیدا کارکرد ،کولتوور ، کردارو ئاوەزی سیاسی ومیژووی ئەم هێزە پێمان دەڵیت ؛ زۆرینەی ئەم ڕێکخراوەسەربازیە لەو کەسانە پێهاتوەکە ناسنامەیەکی دیاریکراوی کۆمەڵایەتیان نیە . لە چنینی چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکاندا لە بازنەی چینی (لۆمپن) دا جێدەگرن . لۆمپن ، بەم ماناکە توێژێکی کۆمەڵایەتی بێکارن ،کە لە پەراوێزی پرۆسەی بەرهەمهێناندا دەژێن وخۆیان ڕؤلێک لە ئەم پرۆسەیەدا نابینن . لە سەرڕێژی پرۆسەی بەرهەمهێنان و مەسەرفی چینە چەوسێنەرەکان کەڵک وەردەگرن ودەژین . ئەم توێژەکە بەجۆرێک لەچالاکی وژیانی کۆمەڵایەتی ، رەوەندی بەرهێنان دابڕاون . ئامادەی ئەنجامی هەمووکارێکی سووک ودژە ئازادی مرۆڤن . تێکڵاویەکی چرو تێکچنراویان لەگەڵ ڕەشایی وئەو توێژە کۆمەڵایەتیەهەیە کەپێێ دەوترێت /پۆپۆپلیزم/ . پۆپۆلیزم و لۆمپنیزم دوو رەگەزی سەرەکی گەشە و سەرهەڵدانی فاشیزم و تەسەنەی سەرمایەداری ماڵین کە دوژمنی پلەیەکی چینی ناوەندییە. ئەم ڕەوتە بەمێژووی خۆی فاشیزم و پۆپۆلیزم و لۆمپنیزمی لەبەرامبەر چینی ناوەندیدا راستکردۆتەوە . پرۆسەی سەرکوتانەوەی چینی ناوەندی لەقووڵبوونەوەی خۆیدا دەخوازێت ڕووبەری کۆی کۆمەڵگا لەنەیارو نەویستەکانی خۆی پاک کاتەوە . ئەمە هەناوی پۆپۆلیزم و فاشیزمەکە کەدژە ڕووناکبیرو هونەر وهونەرمەندو چینی کرێکارە وزەحمەتکێسانە کە لەبنەمادا مۆتۆڕی خەلق و ئافراندنی کۆمەلگاو کۆمەڵایەتین . فاشیزم دووژمنی ئاشتنەبووەوەی ئافراندو هزرە. هێرشکار و خۆبەزلزان و چەوسێنەرە. بووە دەسەڵات دەبێت باسکی کۆنەخوازترین وکۆنەپەرستترین هێزی سیاسی وکۆمەڵایەی ، کە بەمیکانیزمی زۆر کۆی فرەرەهەندی کۆمەلگادەکاتە ئەنجام و هەوڵی سڕینەوەی دەدات . رووبەدەرەوە هێرش بەروداگیرکەر و خۆبە هەقی موتڵەق زان وتاقانە و  تەریکدەبێنی . هەرسێ تایبەتیمەندی باسکراوی .

دژە ڕووناکبیر و هونەرەوئافراندن و بەرهەمهێنان

کۆنەخواز و کۆنەپەرست ومینبەری یەکدەنگی و یەکرەنگی

داگیرکەرو دەست درێژی کەر رووبەدەرەوە وخولقێنەری قەیران

زۆربەبەرجەستەی وزەقی لە کۆی بوون و پێکهاتەو کردەی سوپای پاسداراندا خۆی دەنوێنیت. لەبەرامبەر ئەم هێزە بێ ناسنامەو هزر فاشیست و کردا فاشیست و داگیرکەرو داپڵۆشێنەرەدا . هیزیک هەیە بەناوی ئەرتەشی ئێران . ڕیک بەپێچەوانەی سپاوە ، ئەرتەش لانیکەم لەئێستادا ، هەڵگری هیج لەو تایبەتمەندیانەنییەو دژە شەڕو خوازیاری ئاشتیە. لەپرۆسەی پەراوێزخستن و داڕشتنی پێکهاتەوبنەماکانی رژێم و سپادا  ، ئەرتەش ئەگەر زیاترلەکۆمەڵگاو زەحمەتکێشان زەبری بەرنەکەوتبێت . لانی کەم بەقەد ئەوان کەوتۆتەبەرزەبر و لێکهەڵوەشانەوە  . سووککردن و هەتک و بردنی بۆ پەراوێزترین پەراویزەکان براوە . بەقەد ئەوان کەوتۆتەبەرزەبر و لێکهەڵوەشانەوە  و سووککردن . هەتک و بردنی بۆ پەراوێزترین پەراوزەکانی کۆمەڵگای ئێران لەکۆی رووبەروڕەهەندەکاندا . خۆپیشاندەران ئەوهێزە سێهەمەی کۆمەڵگان ، کە هێزی خولقان و ئافراندن و ئازادیان لایە.  لەژێر چەوسانەوە سەرکوتدا سەریان هەڵهێنا‌وە و خوازیاری گەڕانەوەی کۆموڵگای ئێرانن بۆ رەوتی ئاسایی و سروشتی خۆئ ، کە ئازادی و دیموکراسی و فرەچەشنی و زۆر رەهەندی و دادوەرییە،کە دادوەری بەمانایەک،  هیج نییە جگە هەرشتە لەبووندا لەشوێنی شیاوی خۆیدابێت . ئەم پرۆسە لەرەوتی خولقان ورزگاری خۆی دا ، ئەرتەشیش لەم بێ ناسنامەیی و هەتک و سوکایەتی و پەراوێزەدەردێنێت. ڕۆلێ مێژووی خۆی دتوانێت بە ئەرتەش ببەخشێتەوە . ئایا ئەرتەش لەبەرامبەر ئەو سوکایەتی و هەتکە میژووییەی سوپاو پەراویزخستن و وێرانکردنەی کۆمەڵگادا هەروا ببێدەنگی دەمێنێتەوە .؟ ئایا دەرفەتێکی لەبارتربۆ ئەرتەش لەئێستادەخولقێت ؟ ئایا ئەرتەش رێگا دەدات  سپا بکەوێتە سەرکوت و قەڵاچؤکردنی خەلکانی ئێران و جارێکی تر ئەرتەش سووکترو پەراویزتربکات .یا ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بە پشتیوانی جەماوەری ڕاپەڕییو ، ڕۆڵی تەندروست و میژووی خۆی بازیدەکات . ؟

سەرجاوە

فاسیزم و پۆپۆلیزم هێزەکانی پەراوێزی بەرهەم ٢٠١٧ جەلیل ئازادیخواز .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسازمانی خەبات: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكا بۆ كۆتایی هێنان بە دیكتاتۆری تێبكۆشن
بابەتی دواترچالاکانی سنە بۆ درێژەپێدان بە ناڕەزایەتیەکان، لە ڕێگای ڕۆژی کوردەوە داواکاریەک بڵاو دەکەنەوە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.