Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران خوێندکارێکی کورد لە مافی خوێندن بێبەش کرا

خوێندکارێکی کورد لە مافی خوێندن بێبەش کرا

0
1403

بە پێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” بە هۆکارگەلێکی ناڕوون، ڕێگا لە درێژەدان بە خوێنی خوێندکارێکی کورد بە ناوی “دانا لێنج ئابادی” خوێندکاری ساڵی سێهەمی بواری ئابووری کشت و کاڵ کەخوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری مەریوانە، گیراوە.

ئەو خوێندکارە کورد کە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ئەو ساڵ ماوەی سزای بەسەرداسەپێندراوی خۆی تێپەڕ کردووە، دوا بە دوای ئەوەدا کە دەیهەوێ بۆ تێرمی پاییزی ئەو ساڵ و درێژەدان بە خوێندن، ناونووسی بکاتەوە، پێی ڕاگەیێندراوە کە مافی درێژەدان بە خوێندنی نیە.

دانا لێنج ئابادی”، سەرەتای پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاو لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە سزای ٢٠ مانگ زیندان و ٥٠ زەربە شەللاقی بەسەردا سەپا”، ساڵێک بۆ پڕۆپاگەندا بە دژی نیزام و ٨ مانگ زیندان و ٥٠ زەربە قامچی بە تاوانی تێکدان و شێواندنی ڕێک و پێکی گشتی.

شایانی باسە کە لێنج ئابادی ساڵی ١٣٨٩ش بە هۆی چالاکی خوێندکاری، دەستبەسەر کرابوو و سزای ساڵێک زیندانی هەڵاوەسراوی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بەسەردا سەپابوو.

ناوبراو، ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی و بەدوای نارەزایەتی دەربڕینی خەڵکی مەریوان لە هەمبەر لە سێدارەدانی سێ کەس لە زیندانی سنە، دەست بە سەر و دواتر هەناردەی زیندان کرا.

لەمەڕ بێبەری کران لە مافی خوێندن و درێژەپێدان بە خوێند لە لایەن زانکۆوە، لێنج ئابادی بە ئاژانسی دەنگ و باسی موکریانی کوت: لە پاش ئەوەی کە لە هەوڵەکانم بۆ درێژە دان بە خوێن لە زانکۆی مەریوان، هیوابڕاو بووم، چوومە پارێزگای سنە و سەردانی دوکتور مرادی، بەرپرسی زانکۆیپەیامی نووردی پارێزگای سنەم کرد کە ناوبراو دوای بەدواداچوون، پێی ڕاگەیاندم کە ئەو کارە لە دەست و دەسەڵاتی ئەوان بەدەرە.

لێنج ئابادی هەروەها کوتی: ئەو ڕێگری کردنە لە خوێندنم لە کاتێکدایە کە من لە ناو زیندانیش بۆم هەبووە بەشداری تاقیکارییەکانم بکەم و ئاستەنگییەکیشم بۆ درووست نەبووە و تەنانەت بۆ تێرمێکیش توانیم ناونووسی بکەمەوە و تەنانەت پارەی زانکۆشم بۆ خوێندن داوە.

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورێوڕه‌سمی به‌ خاك سپاردنی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا ماچكه‌یی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو+وێنه‌
بابەتی دواترنامه‌كانی غوربه‌ت ی فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان