Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر خوشک وبرایەکی رۆژهەڵاتی لە وڵاتی ئەمریکا سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا

خوشک وبرایەکی رۆژهەڵاتی لە وڵاتی ئەمریکا سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا

0
1601

ئالان و یەسنا خالیدی خوشک وبرایەکی رۆژهەڵاتی لە کێبەرکێیەکی  تایبەت بە منداڵان و  تازە لاوان  لە وڵاتی ئەمریکا،  سەرنجڕاکێش دەرکەوتن و سەرکەوتنیان بە دەست‌هێنا.
له‌و پێوه‌ندییه‌ دا سایتی كوردستان و كورد بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ کیژوڵە هونەرمەندی کورد یەسنا خالیدی بە بەشداریی کردن لە کێبەرکێ‌ ڕیكخراوی Kurdish Project)لە کالیفۆرنیای ئەمریکا ، کە ئەمساڵ کێبەرکێیەکی بۆ سێ ئاستی تەمەنی جیاواز بەڕێوەبرد، یەسنا خالیدی لە ئاستی تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵ بە ڤیدۆیەک بەشدار بوو کە تێیدا باس کووردستان دەکا و توانی سەرنجی بەرێوەبەران و ئامادەبووانی ئەو کێبەرکێیە ڕابکێشی و سەرکەوتن بە دەست‌بهێنێ.

هەروەها ئالان خالیدی لە ئاستی تەمەنی 20 بۆ22 ساڵ بە نووسینی بەسەرهاتی ژیانی خۆی لە چوارچێوەی چیرۆکدا بەشداریی کرد و گەیشتە قۆناغی کۆتایی و دواتر بۆ دەنگدان لەلایەن خەڵکەوە لەگەڵ دوو چیرۆکی دیکە دیاریی کران و ، ئالان توانی زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە.

خەڵاتی هەرکامیان 2 هەزار دۆلارە و بڕیاریان داوە کە بۆ کاری خێرخوازیی، پێشکەشی منداڵانی ئاوارەی بکەن.
شایانی باسە کە ئالان خالیدی تازەلاوی لێهاتوو ، خوێندکاری قوناغی چوارەمی ئەندازیاری ئەلەکترۆنیک، لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکایە و لە پاڵ درێژەدان بە خوێندن خەریکی کاری هونەری وئەدەبییە و دیزاینەرێکی بە توانایە
چالاکی بواری ھونەری فۆتۆگرافیی‌یەو، ٣ مانگی ھاوین سەردانی كەمپی ئاوارەكان لە ھەرێمی كوردستان و لوبنانی كردووە و پرۆژەی ٢١ منداڵی ئاوارە بە دوای خاك  و ناسنامەدا، لە پلانی كاریدایە كە تێكەڵاوییەك لە “فۆتۆ و چیرۆكە “،  کە بەم هۆیەوە تا ئێستا چەند رۆژنامە و ماڵپەری بە باوبانگی ئەمریکا وتووێژیان لەگەڵ کردووە.

شایانی باسە یەسناو ئالان خالیدی کچ وکوری موحسێن خالیدی لە دایکبووی بنەماڵەیەکی ئەدەبدۆست وشۆڕشگێڕ و نیشتەجێی باشووری کوردستانن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشێکارییەک لەسەر تاک و کۆمەڵگای کوردی و خۆدەربڕینی/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ لەگەڵ مەجید حەقی
بابەتی دواتربه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ ڕژیمی ئێران مه‌لا وشیاری تیرۆر كردووه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان