خورماتوو: حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستانیان لە سەر نەخۆشخانە گشتی داگرت

0
1522

بە گوێرەی زانیارییەکان، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی هەڵیان کوتایە سەر نەخۆشخانەی گشتی قەزای خورماتوو ئاڵای کوردستانیان لە سەر نەخۆشخانەکە داگرت.

کەمال ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی قەزاری خورماتوو بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ١٩ی ئازار، دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی حەشدی شەعبی هەڵیان کوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی گشتی شارەکە و سوکایەتیان بە کارمەندە کوردەکان کردوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو وتی چەکدارەکان ئاڵای کوردستانیان لە سەر بینای نەخۆشخانەکە هێناوەتە خوارەوە.

بە پێی زانیارییەکان دوای ڕوداوەکە کارمەندە کوردەکان نەخۆشخانەکەیان جێهێشتوە. هاوکات دوای ئەو ڕوداوە لە ناو گۆڕستانی قەزاکەوە تەقە لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی شارەکە کراوە و لە لایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام دراونەتەوە.

هاووڵاتێکی خەڵکی دووزخورماتوو، نیشتەجێی وڵاتی سویس لەو بارەوە بە ڕۆژی کوردی کوت، حەشدی شەعبی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە بەردەوامی ژیانی لە خەڵکی ئەو شارە زڕاندووە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوزۆ و نایاسایی، بووەتە دەسەڵاتی سەرەکی ئەو شارە و بە بەردەوامی خەریکی ڕاونان و کوشتن و تاڵانی هاوشارییانە و بەداخەوە یەکێتی نیشتمانیش بە هەموو جۆرە چاو و گوێی خۆی ئاخنیوە و تەنانەت پێدەچێ یارمەتیدەری سەرەکی ئەو هێزە چەکدارە دژە مرۆڤییە بن.

شایانی باسە کە بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاو بۆتەوە، ساڵ و نیوێك زیاترە  شارەدێی سلێمان بەگ و 13 گوندی سنوورەكە لەدەستی داعش دەرهێنراون، دانیشتووانی ئەو سنوورانە لە دەشتاییەكانی خورماتوو نیشتەجێبوون و  لەدۆخێكی خراپدان، چەكدارانی حەشدی شەعبیش رێگە نادەن دانیشتووانەكەی كە عەرەبی سوننەن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

دامەزران و هۆکاری دامەزرانیان دەکرێت بەسەر سێ پاژدا، دابەش بکرێن
پاژی یەکەم:
ئەو گرووپە چەکدارییانەی کە پێش فتوا سیستای و لە عێراق بۆ مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی شیعە دامەزراون ئەو گرووپانە لە قۆناغی جیاوازدا ئامانجی جیاوازیان هەبووە بەڵام لە هەر سێکیان لە دوو خاڵدا یەک دەگرنەوە یەکەم: دژایەتی کردنی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکەدا دووم: لەلایان ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.
ئەو بەشە سێ گرووپ لە خۆ دەگرێت:
1:عەسائیب ئاهلی ئەلحەق “عصائب أهل الحق”
2: رێكخراوی بەدر-باڵی سەربازی “منظمة بدر – الجناح العسکری”
3: كەتیبەی حیزبوڵا “کتائب حزب الله

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.