خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌ده‌بیی “باشوور” به‌خشرایه‌ فه‌رهه‌نگنوسێكی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان

0
1116

ڕۆژی كورد :
نووسه‌ر، توێژه‌ر، لێكۆڵه‌ر، زمانه‌وان و فه‌رهه‌نگنووسی به‌ توانای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان “ئاكۆ جه‌لیلیان”، بوو به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌ده‌بی باشووری زاگرۆس له‌ پارێزگای ئیلام.

به‌ پێی ئاگادارییه‌ك كه‌ ناوه‌ندی وه‌شانگه‌ی زاگرۆس بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ “عه‌بباس جه‌لیلیان” ناسراو به‌ “ئاكۆ” نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و فه‌رهه‌نگنووسی به‌ توانای كورد و خاوه‌نی وشه‌نامه‌ی باشوور و فه‌رهه‌نگی كوردیكا، له‌ ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئه‌ده‌بی باشوور كه‌ هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری به‌ توانا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێت، له‌ ئاكامدا و له‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوو بو خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگ بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌و میهره‌جانه‌. ئاكۆ جه‌لیلیان له‌ دایكبووی ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی له‌ شاری شاهئاباد سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ نووسه‌ران و توێژه‌رانی كورد و خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و فه‌رهه‌نگنامه‌ی كوردییه‌ له‌وانه‌ ئه‌توانین ئاماژه‌ به‌ ڕۆمانی كوردی “ئاگرمه‌لووچ”، “ڕه‌نگامه”، “زه‌ڕینه‌ و سیمینه” له‌ پێنج به‌رگدا و كتێبی “تاریكخانه” و “فه‌رهه‌نگی باشوور” و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی وشه‌نامه‌ی زمانی كوردی “فه‌رهه‌نگی كۆردیكا” كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ به‌شه‌كانی ئه‌ده‌بی، مێژوویی و جۆغرافیای كورد و كوردستان، ته‌نیا كۆی وشه‌كانی پێك هاتووه له‌ ٣٤٠ هه‌زار وشه‌ی كوردی و له‌ ٣٠ به‌رگدا كه‌ تا ئێستا ٦ به‌رگی له‌ چاپدراوه‌ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی “ڕۆژی كورد” پیرۆزبایی له‌ به‌ریز ئاكۆ جه‌لیلیان ده‌كه‌ین و ماندوو نه‌بوونیان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌روا به‌رده‌وام بێت له‌ خزمه‌ت به‌ ئه‌ده‌ب و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و نموونه‌یان زۆر بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی دۆنالد تڕامپ بۆ ئه‌فغانستان، باس له‌ خواستی هێزه‌كانی تاڵیبان بۆ ڕێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئامریكا و ئاگربه‌ست ده‌كرێت
بابەتی دواترڕاگه‌یاندنی حۆكمی ئازادی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ لایه‌ن دادگایه‌كی توركیاوه

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.