ڕۆژی كورد :
خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی “ژنی ساڵ” كه خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤییه هه‌موو ساڵێك ئه‌به‌خشرێت به چالاكان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی هه‌موو دونیا له وڵاتی دانیمارك. خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی ئه‌و ناوه‌نده به‌خشرا به خانمه هۆنه‌رمه‌ندی باشووری كوردستان، “سارا عۆمه‌ر” كه دانیشتووی وڵاتی دانیماركه.
سارا
عۆمه‌ر نووسه‌ر، شاعیر، ڕووناكبیر و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ساڵی ١٩٨٦ی زایینی له
شاری سلێمانی سه‌ر به باشووری كوردستان له دایك بووه و وه‌كوو یه‌كه‌م ڕۆمان
نووسی ژنی ناسراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له كوردستانه‌وه ناسراوه. ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین
وتاری گرینگ له ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. دوابه‌دوای
ساڵه‌كانی ١٩٩٠ی زایینی سارا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوردستانیان به جێهێشتووه و ساڵی ٢٠٠١ی
زایینی له ولاتی دانیمارك گیرساونه‌ته‌وه. دواتر له ساڵی ٢٠١٧ دا سارا عۆمه‌ر
ڕۆمانی “مردووشۆر” بڵاو ئه‌كاته‌وه
به زمانی دانیماركی كه ئه‌بێته خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی
له ئاستی به‌رزی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا.
سارا عۆمه‌ر سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی ژنی ساڵ ئه‌ڵێت : ئه‌و خه‌ڵاته ساڵانه ئه‌به‌خشرێت
به‌و كه‌سانه‌ی كه به جۆرێك بیر و باوه‌ڕه‌كانی قه‌ده‌غه‌كراوی كۆمه‌ڵگا ئه‌شكێنن
و به جورێك ئه‌بنه ڕچه‌شكێن و دیاره به هۆی چالاكییه‌كانی ناوبراو له وڵاتی
دانیمارك و هه‌موو وڵاتانی ئێسكاندیناوی بۆ پاراستنی مافی منداڵان و مافی ژنان ئه‌و
خه‌ڵاته ئه‌مساڵ به‌خشراوه به ناوبراو.