Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان خه‌ڵاتی شانازیی “میکێڵدی” به ده‌رهێنه‌ری کورد “به‌همه‌نی قوبادی” پێشکەش کرا

خه‌ڵاتی شانازیی “میکێڵدی” به ده‌رهێنه‌ری کورد “به‌همه‌نی قوبادی” پێشکەش کرا

0
1278

ڕۆژی کورد: فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بیلبائو (زینه‌بی) خه‌ڵاتی شانازیی “میکێڵدی” به ده‌رهێنه‌ری کورد “به‌همه‌نی قوبادی” پێشکەش کرد.

هۆکاری پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ به گرینگیی به‌رهه‌مه هۆنه‌ریه‌کانی ئەو دەرهێنەرە ناسراوەی کورد که ده‌سته‌به‌ری خه‌بات بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدایه پێشکه‌ش کرد.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بیلبائو (ئیسپانیا) لەژێر ناوی “زینه‌بی” له ماوه‌ی ۱۸ تاکوو ۲۵ ـی نڤوامبری هەر ساڵێک، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م فیستیڤاڵه له په‌نجاو هه‌شته‌مین خولی خۆیدا، دووهه‌مین خه‌ڵاتی شانازیی خۆی به‌ ناوی “میکێڵدی” و بۆ ڕێز گرتن له به‌رهه‌مگەلی‌ سینه‌مایی و کاره هۆنه‌رییەکانی به‌همه‌نی قوبادی، پێشکەش به‌م ده‌رهێنه‌ره کورده کرد.

ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ناساندنی زۆرتری ده‌رگای هۆنه‌ری کاره سینه‌ماییه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رکردنی خه‌بات بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدایه و پێشاندانی کۆمه‌ڵگاو کولتوری گه‌لی کوردییە.

بڕیارە کاتژمێر ۸ ـی ڕوژی ۲۵ نێڤەمبەر ۲۰۱۶ له هۆلی “تیاترو ئاریاگا”، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خەڵاتەکە له لایه‌ن شارهوانیی بیلبائو پێشکەش بە به‌همه‌نی قوبادی بکڕێت.

هه‌روه‌ها هه‌موو فیلمه‌کانی به‌همه‌ن قوبادی له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌کڕێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو١١%ـی ژنانی لەشفرۆش لە ئێران بە ئاگاداریی مێردەکانیان لەشفرۆشی دەکەن/ڤیدیۆ
بابەتی دواترڕێوڕەسمی کرانەوەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد لە پاوە بەڕێوە دەچێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان