Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران خامنەیی لەمەڕ درێژەی گەمارۆکانی سەر ئێران هاتە دەنگ

خامنەیی لەمەڕ درێژەی گەمارۆکانی سەر ئێران هاتە دەنگ

0
1060

ڕۆژی کورد: دوای هەڵبژێردرانی دۆناڵد ترامپ، وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئامریکا و هاتنە بەرباسی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ناوکی و  هەروەها دوای ئەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شەممە 27ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، ڕەشنووسێکی پەسند کرد کە بەپێی ئەو ڕەشنووسە، فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێران، یاساغ دەکرێت و هەروەها چەندین بەرنامە بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکان بە دژی ئێران لە ئارا دان، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەڕەشەکانی خۆی دووبارە کردەوە.

ڕۆژی کورد: عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەک بۆ بەسیجەکان دەدوا، گوتی لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی “بەرجام”، دژکردەوەمان دەبێت.

خامنەیی لە میانەی لێدوانەکەیدا ئەمریکای بە بەڵێن شکێن ناوبرد و گوتی: “دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە پرسی ڕێکەوتننامەی ناوکی دا تا ئێستا چەندین پێشێلکاریی جیاجیای ئەنجام داوە کە نوێترینیان، نوێ کردنەوەی گەمارۆی ١٠ ساڵەیە.

قسەکانی خامنەیی ئاماژە بە نوێ کرانەوەی یاسای گەمارۆکانی ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٩٦ ـەوە لەسەر ئێران پەسەند کراوە و حەوتووی ڕابردوو، پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا جارێکی تر پەسەندی کردەوە.

خامنەیی کە تا ئێستا چەندین جاران بە ناڕاستەوخۆ دژایەتی لەگەڵ بەرجام کردووە و بە ڕێکەوتنێکی ئاسایی لە قەڵەم داوە، هەروەها گوتیشی: “ئەمریکا بەڵێنییەکانی خۆی لە بەرجام دا بەجێ نەهێناوە و بە پێی لێدوانی بەرپرسانی پەیوەندیدار، ئەمریکا ئەو ڕێکەوتننامەیەی وەک ئامرازێک بۆ  گوشارخستنە سەر ئێران بەکار هێناوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەنجا تەکاوەری ئێرانی کە چووبوون قەندیل بگرنەوە، کوژران
بابەتی دواترسێ بەرپرسی پارلمانیی ئەمریکایی بۆ ئوباما: چیتر بۆ ئێران دامەنوێنە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان