حەوت پارتی کوردستانی، پشتیوانیی خۆیان بۆ داواکارییەکانی گەلانی ئێران ڕاگەیاند

0
1218

حەوت پارتی کوردستانی، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا، پشتیوانیی خۆیان بۆ خواست و داواكاریه‌كانی گه‌لانی ئێران و گه‌لی كوردستان ڕاگەیاند.

ڕۆژی کورد: لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوە هاوبەشەدا هاتووە، “ڕژیمی ئێستای ئێران بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و نائارامی بۆ وڵاتانی عێراق و سوریا و لبنان و یه‌مه‌ن و ووڵاتانی كه‌نداو و گه‌لانی ئێران و گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌ و جیهان”.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

ئازادیخوازان و خه‌باتگێڕانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ئێمه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانیانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ناوه‌كانمان دراوه‌، پاڵپشتیی خۆمان بۆ خواست و داواكاریه‌كانی گه‌لانی ئێران و گه‌لی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ وئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ به‌هاری شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌‌ ، به‌م بۆنه‌وه‌ش داوا له‌كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕای گشتی جیهان ده‌كه‌ین پاڵپشتی بۆ شۆڕشی گه‌لانی ئێران و گه‌لی كوردستان دیار بكه‌ن .

ڕژیمی ئێستای ئێران بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و نائارامی بۆ وڵاتانی عێراق و سوریا و لبنان و یه‌مه‌ن و ووڵاتانی كه‌نداو و گه‌لانی ئێران و گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌ و جیهان . هه‌ربه‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌هیزه‌كانی ئۆپزسیۆنى ئێران و هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین دوور له‌به‌كارهێنانی هێزی چه‌كداری خۆیان بكه‌ن به‌خاوه‌نی خۆپیشانه‌كانی گه‌لانی ئێران و گه‌لی كوردستان . له‌سه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ پێویسته‌ یه‌ك بڕیار و یه‌كگوتار و یه‌كگرتوو و یه‌كڕیزبن .

* سه‌ركه‌وێ شۆرشی سه‌وزی گه‌لانی ئێران و گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

* نه‌مری و سه‌رفرازی بۆ شه‌هیدانی نان و ئازادی گه‌لانی ئێران

* مه‌رگ بۆ ڕژێمی كۆماری په‌ت و سێداره‌ و برسیه‌تی ئێران

ناوی حزب و لایه‌نه‌كان :

* الپارتي الديمقراطي الكوردستاني – سوريا

* پارتی نیستیمانیی كوردستان / سوریا

* پارتی دادی كوردستان

* پارتی كۆماری كوردستان

* پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

* ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حیزبی ڕزگاریی كوردستان

* بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان

13 / به‌فرانبار / 2717 كوردی

3 / 1 / 2018 زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەقی وتەکانی نیکی هیلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی شۆڕای ئاسایش لەمەڕ ڕووداوەکانی ئێستای ئێران
بابەتی دواترله‌ سلێمانی و هه‌ولێر کۆنسێرتێک بۆ یارمه‌تی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و کرماشان ساز دکرێت.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.