Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حەشدی شەعبی دەڵێ گیانی ١١ گریلای هێزەکانی سووریەی دێموکراتیکی ڕزگار کردووە

حەشدی شەعبی دەڵێ گیانی ١١ گریلای هێزەکانی سووریەی دێموکراتیکی ڕزگار کردووە

0
1672

حەشدی شەعبی کە گرووپێکی میلیشیایی ئێراقیی سەر بە ئێرانە، ڕایگەیاند کە کەسانێک لە هاوپەیمانانی ئامریکای لە سووریە لەدەست داعش ڕزگار کردووە.

ڕۆژی کورد: فەرماندەیی دووهەمی گرووپی (لیوای ئەلتەفووف) کە بەشێکە لە گرووپی میلیشیایی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند، هێزەکانی ژێرفەرمانی, توانیویانە بە هاوکاریی گاردی سنوورپارێزیی ئێراق، ۱۱کەس لە هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک لە گەمارۆی داعش ڕزگار بکەن.

گرووپی (لیوای ئەلتەفووف) هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، توانییویانە ڕۆژی یەکشەممە 11ی فێوریە بەرانبەر بە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕۆژاوای شاری ئەنبار یازدە کەس لە گریلاکانی هێزەکانی سوریەی دیموکڕاتیک کە لەدەست داعش هەڵاتبوون لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان دوو وڵاتدا کە گەمارۆ درابوون ڕزگار بکەن.

ئەحمەد نەسرووڵا، کە لەگەڵ هەواڵدەریی فەرانسە قسەی دەکرد لەوڵامی پرسیارێکدا لەمەڕ هۆکارییارمەتیدانی حەشدی شەعبی کە پاڵپشتی ئێرانی لەگەڵ بۆ ئەو هێزەی کە ئامریکا یارمەتیان دەدات گوتی: “داعش دوژمنی هەمووانە. ئێمە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و دەتوانین بڵێین دوژمنی دوژمنەکەم، دۆستی منە.”

نەسرووڵا لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: “هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک، ماوەی دوازدە کاتژمێر لەمبەری سنوور لەگەڵ ئێمەدا مانەوە و دواتر دەربازی ئەو دیوی سنوور بوونەوە و چوونەوە شوێنەکانی خۆیان.

هێزەکانی دیموکڕاتیکی سووریە کە لەلایەن ئامریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و چەک وچۆڵیان بۆ دابین دەکرێ، پێکهاتەیەک لە زۆرینە کورد و هێندێک عەرەبی دژبەری دەوڵەتی سووریە، ئاشووری، ئەرمەنی و تورکمانە، کە پێشتر توانیبوویان داعش لە باکووریی ڕۆژهەڵاتی سووریە، بەتایبەت لە ڕەقە و بەشێکی زۆری پارێزگایی دێرەزوور تێکبشکێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوای ساڵانێک شەڕی بەنوێنەرایەتیی ئێران لەگەڵ ئیسڕائیل ئەمجارە ئەگەر پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە ئارا دایە
بابەتی دواترڕۆژئاوای کوردستان/ هێرشی مووشه‌كی توركیه‌ بۆ سه‌ر ماڵی خەڵکانی سڤیل له‌ عه‌فرین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان