ڕۆژی كورد :
محه‌ممه‌د حۆسنی مۆباره‌ك چوار ده‌وره‌ی به‌رده‌وام و به دوای یه‌كدا سه‌رۆك كۆماری وڵاتی میسر بوو. ده‌ورانیك كه وڵاتی میسر هاوكات له گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری، له كۆمه‌ڵێك بواری دیكه‌دا ئه‌زموونی دیكتاتۆرییه‌ت و گه‌نده‌ڵی ئابووری ده‌زگا حكوومییه‌كانی تاقی كردبووه‌وه. له كارنامه‌ی چالاكییه‌كانی ناوبراودا سه‌ركوت و كوشتاری خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له خۆپیشاندانه‌كانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
حۆسنی
مۆباره‌ك له مانگی ئۆكتۆبری ساڵی ١٩٨١ی زایینی و دوابه‌دوای تێرۆری ئه‌نوه‌ر
سادات، سه‌رۆك كۆماری پیشووی وڵاتی میسر هاته سه‌ركار و چوار ده‌وره‌ی به‌رده‌وام
و به دوای یه‌كتردا له سه‌ر ئه‌و پۆسته‌دا مایه‌وه. ده‌وره‌ی چواره‌می سه‌رۆك
كۆماری ناوبراو هاوكات بوو له گه‌ڵ ده‌سپێكی به‌هاری عه‌ره‌بی و خۆپیشاندانه
ناڕه‌زایه‌تییه به‌ربڵاوه‌كانی وڵاتی میسر. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 25ی
شوبات له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری قاهیره و دوای تێپه‌ربوونی چه‌ن حه‌وتوو
له نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی له ته‌مه‌نی ٩١ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
حۆسنی مۆباره‌ك پله‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی له ڕێگای سۆپای میسره‌وه تێپه‌ڕ
كرد، ناوبراو ده‌رچووی كولێجی سه‌ربازی میسر بوو. له ساڵی ١٩٧٣ی زایینی و دوابه‌دوای
شه‌ڕێكی شه‌ش ڕۆژه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه ئاسمانییه‌كانی
وڵاتی میسر دیاریكرا و پله‌كانی سه‌ركه‌وتنی داهاتووی و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پۆستی
جێگری سه‌رۆك كۆماری میسر بوو. له‌م ساڵانه دا میسر یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی بوو كه په‌یمانی
ئاشتی و ته‌بایی له گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كرد و ئه‌م وڵاته‌ی به فه‌رمیی ناسیی.
له تێكڕای ماوه‌ی ٣٠ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حۆسنی مۆباره‌ك له وڵاتی میسر بارودۆخێكی
نائاسایی له وڵاتی میسردا جێگر بوو كه به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی
زیاتر له ٥ كه‌س له شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا و ڕێگا پێنه‌دراوبوو. به‌ڵام
سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ش له گه‌ڵ ده‌سپێكی به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتی
توونێس، جه‌ماوه‌ر و هاووڵاتیانی وڵاتی میسریش ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان سه‌باره‌ت به
گه‌نده‌ڵیی ئابووری، خراپ به كه‌ڵك هێنانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژارێكی به‌شێكی زۆر له
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نیشان دا و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له درێژه‌ی ئه‌م خۆپیشاندان
و ناڕه‌زایه‌تییه گشتییانه‌دا حۆسنی مۆباره‌ك به ناچار له ده‌سه‌ڵات كشایه‌وه
و محه‌ممه‌د مۆرسی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی گرووپی ئێخوان مۆسله‌مین وه‌كوو یه‌كه‌مین
سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو له شوێنی ناوبراو دیاریكرا.