Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات جەلال جەهانگیری، هونەرمەندی کورد کۆچی دوایی کرد

جەلال جەهانگیری، هونەرمەندی کورد کۆچی دوایی کرد

0
1564

جەلال جەهانگیری، هونەرمەندی کوردی خەڵکی مهاباد، بە هۆی وەستانی دڵ لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی کورد: جەلال جەهانگیری، هونەرمەندی کوردی خەڵکی مهاباد و دەورگێڕی دەنگی شرێک لە کارتۆنی شرێکدا، لە تەمەنی ٤٥ ساڵی بە هۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، جەلال جەهانگیری، هونەرمەندی نیشتمانپەروەری کورد و فەرمانبەری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد، بە هۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ناسیاویی ناوەندی ڕۆژی کورد لەو هونەرمەندە کوردە، جەلال جەهانگیری، کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە خەمی کوردی لە دڵ دابوو و هەوڵی بۆ دەدا.

لە کاتێکدا کە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد، ئیزنی کاری چالاکانە بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی نەدەدا، جەلال جەهانگیری و چەند هونەرمەندێکی تری هاوڕێی، چەند زنجیرە کارتۆنێکی بەرچاویان بە زمانی کوردی و کوردیەکی پاراو بڵاو کردەوە.

هونەرمەند جەلال جەهانگیری، پەیوەندییەکی دۆستانە و کوردانەی لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد هەبوو و بەردەوام خەونەکانی بۆ میدیایەکی کوردی و هەوڵی نەتەوەیی لەمبارەوە بەتایبەت بۆ منداڵان و زمانی کوردی، دەخستە بەر باس.

هەر بە هۆی ئەو هەستە نەتەوەییەشیەوە بوو کە تا چەندین ساڵ هەر بە شێوەی گرێبەست لە دەنگی و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد کاری دەکرد، بەڵام حەزی بە کاری هونەری هۆکارێکی بەرز بوو بۆ مانەوە و خۆڕاگری و کارکردنێکی کوردانە لە هەناوی ڕژیمی ئێراندا.

ناوەندی ڕۆژی کورد، پەرۆش بوونی خۆی بە هۆی ئەو کۆچە ناوەختە ڕادەگەیێنێ و سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەس و کار و دۆستانی دەکات، ڕوحی شاد و یادی بەرز.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەربازێکی شنۆیی بە شێوەیەکی گوماناوی لە تەورێز گیانی لە دەست دا
بابەتی دواترسێهەمین جەژنی موسیقای لەیلاخ بەڕێوە دەچێت.
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان