جێگرى سەرۆک وەزیرانى روسیە: ڕیککەوتنامەکەمان لە گەڵ ئێران بۆ پێدانى موشەکى ئس ٣٠٠ تەواو بوە هیچ کێشەیەکى نیە

0
902

دێمترى رۆگۆزین جیگری سەرۆک وەزیرانى روسیە بە ڕۆژنامەوانانى ڕاگەیاند کە هیچ ڕێگریەک لە سەر پێدانى موشکەکانى ئس ٣٠٠ بۆ ئێران نیە و ڕێککەوتنامەکان تەواو بوە .

رۆگۆزین ئاماژەى بە ئەوەى تا ئێستا ئەو موشەکانە گواستراونەتەوە بۆ ئێران یا نە نەدا. تەنیا گوتى چونیەتى گواستنەوەو کاتى پێدانى ئەو موشەکانە لە ڕێککەوتنامەکە ئاماچەى پێدراوە.

ڕاگەیاندنەکانى ئیسرائیل دەڵین کە دواى ئەوەى بەڵگەى پێدانى سیستمى موشەکى روسیە لەلایەن ئێرانەوە بۆ حیزبولا جارێکى تر پۆتین پێدانى ئەو موشەکانەى دواخستوە .

لە سالى ٢٠٠٧ وە دەنگۆى کرین و بە ستنى گرێبەست بۆ کرینى موشەک لە روسیە بە گوژمەى ٨٠٠ ملیۆن دولار لە لایەن ئێرانەوە هەیە بەڵام بەردەوام پێدانى ئەو موشەکەکانە بو هۆکارى جیاواز دواخراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.