Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج ماسکۆلۆ: گرتنەوەی موسڵ هەروا سانا نیە

جۆرج ماسکۆلۆ: گرتنەوەی موسڵ هەروا سانا نیە

0
1256

ڕۆژی کورد: جۆرج ماسکۆلۆ سەرۆکی تۆڕی لێکۆڵینەوەی  NDR/WDR/SZ لە لێدوانیک بۆ کاناڵی tagesschau24 لەمەڕ شەڕی موسڵ، لای وایە ئازادکردنی موسڵ هەروا کارێکی سانا نیە کە هەندێک لایەن بیری لێدەکەنەوە و زۆر شل و لەسەرەخۆتر لەوە دەچتە پێش کە باسی دەکرێت.

ماسکۆلۆ هۆکاری وەدواکەوتنی ئازادکردنی موسڵ دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی خەڵکانی سڤیل لەو باژێڕەدا و دەڵێ: “یەک ملیۆن کەس ئێستا لە ناو شاری موسڵ دەژین و لەژێر دەستی داعش دان و لە مەترسی دان کە ئەوە خۆی کارەساتێکی مرۆڤی ـیە.

ئەو کارناسەی شەڕ لای وایە کە ئازادکردنی موسڵ هەروا ساکار نیە کە هەندێ لایەن لایان وایە ئەرتەشی ئێراق دەتوانێ تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی، موسڵ لە دەست داعش بەتەواوی ئازاد بکات.

ماسکۆلۆ هەروەها لای وایە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کەڵک لەو خەڵکە وەردەگرێ کە لەو شارەدا ماونەوە و ئیزنی چوونە دەریشیان هەر بەو مەبەستە نادات. تا ئێستاش خەڵکانێکی زۆری سڤیل لەو ناوەدا بوونە قوربانی و کوژراو و بریندار بوون.

ماسکۆلۆ لای وایە، بەو هۆیەوە داعش هیچ دڵەڕاوکێیەکی نیە و هەروەها باکیشی لە کوژران و لە ناو چوونی خەڵک نیە و بۆ مانەوەی خۆی ئامادەیە خەڵکانێکی زۆر قوربانی بکات.

ناوبراو لەمەڕ هیوا بە ئازادکرانی موسڵ تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی کە ئەرتەشی ئێراق بانگەشەی بۆ دەکات دەڵێ: “من هیوا دەخوازم کە ئەوە وابێ و تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی موسڵ ئازاد بکرێت بەڵام ئەو کارە هەروا سانا نیە. ئێستا ئەرتەشی ئێراق لە لای ڕۆژهەڵاتی موسڵ ـە و تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە لای ڕۆژئاوا کە زۆربەی کەلەپوور و مێژووی موسڵ لەو لایەیە و ئەوەش کاتی دەوێ.

سەرۆکی تۆڕی لێکۆڵینەوەی  NDR/WDR/SZ هەروەها ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شوێنە مەدەنی و ئایینییەکان وەک مزگەوت و باغچەی ساوایان و قوتابخانە و نەخۆشخانان دەکات و دەڵێ: “ئەوە ڕاستە، داعش بە تەواوی ئەو شوێنانە بۆ هێزەکانی خۆی بەکار دێنێت و چەکدارەکانی خۆی تێیاندا جێگیر کردووە، ئەوەش کاری هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستتەکانە و خەڵکی ئاسایی تێدا قوربانی دەبن”.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە شاری موسڵ یەکێک لە گەورەترین شارە سوننەنشینەکانی ئێراقە لە حاڵێکدا زۆربەی ئەرتەش و چەکدارانی ئێراقی شیعەن و ئەوەش کارتێکەری هەیە لەسەر دۆخی خەڵکی شارەکە و ترسیان لە ڕاکردن و خۆبەدەستەوەدان و چوون بۆ دەرەوەی موسڵ و پەنابەر بوون، هەر بۆیەش بەشێکی زۆر لە خەڵک پێیان باشترە لە شارەکەدا بمێننەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆڕیادی مامۆستا حەسەن قزلجی لە ئاڵمان بەڕێوەچوو + ژیاننامە
بابەتی دواترکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ٣٥
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان