جۆبایدن : ئاگربەست لە غەززە دەبێتە هۆکارێک ئێران هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل

0
216
جۆبایدن

جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشبینی دەکات ئەگەر ئاگربەست لە جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رابگەیێندرێت ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەمڕۆ سێشەممە 23 ی گەلاوێژ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا  لە وڵامی پەیامنێراندا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گوتی : ، ئەگەر بێتو ئاگربەست لە شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رابگەیێندرێت و رێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتە و دیلەکان بکرێت  “پێشبینی من وایە”ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل .

ئەم قسانەی بایدن لە کاتێکدایە  ئێران رایگەیاندووە کە لە بەرامبەر هێرشەکەی رۆژی 31-7-2024 کە تێیدا ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی ئەو کاتی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران کوژرا، کاردانەوەی دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئیسرائیل : هێرش دەکەینە سەرخاکی ئێران و ئاخوندەکان دەخزێنینە کونە مشکەوە
بابەتی دواتربۆ هەوڵ دەدرێت ” زاگرۆس و زاگرۆس نشین ” لە جیات وشەی کوردستان بخزێتە ناو ئەدەبی کوردییەوە ؟

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.