ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی “رۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و بۆ خزمه‌ت به به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تییه‌كان و ڕێز بۆ هه‌موو ئایین و برواكان كۆتایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له هه‌موو مۆسۆڵمانانی دونیا و كورده‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و كۆتایی هاتنی مانگێكی پیرۆز بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ژیانی لێقه‌وماوان و نه‌داران وه‌كوو بۆنه‌یه‌كی پیرۆز و ڕێوڕه‌سمێكی ئایینی له نێو مۆسۆڵمانانی هه‌موو دونیا و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو هه‌موو جارێك له گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی و ڕێز بۆ ئایین و به‌ها مڕۆڤایهتییهكانی نه‌ته‌وه‌كان و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورد وێڕای هه‌موو ئیماندارانی دونیا ئه‌و بۆنه ئایینیه و ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه له هه‌موو مرۆڤه به بڕواكان و مۆسۆڵمانانی هه‌موو دونیا و به تایبه‌تی كوردستان پیرۆز ده‌كات به هیوای ته‌مه‌ن دریژی و له‌شساغی و ده‌رباز بوون له ڕه‌وته ناخۆشه‌كانی ژیان و ده‌ربازكردنی قۆناغه به ئازاره‌كانی ته‌مه‌ن هیوادارین جه‌ژنێكی خۆش هاوڕێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و خۆشه‌ویستان به سه‌ر به‌رن و جه‌ژنی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ژێرده‌سه‌ڵاتی و جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌تاهه‌تایی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ۴‌ی جۆزه‌ردانی ساڵی ۲۷۲۰ی كوردی