ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شنۆ، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە شارەکی فەرهەنگیانی ئەو شارە، جاشێک کەوتۆتە بەر دەستڕێژی کەسانێکی نەناسراو و بە توندی بریندار بووە.
هەواڵنێری ناوەندی ڕٶژی کورد لە شنۆ ڕایگهیاند: :جاش غەفوور سەلاحی، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگیانی شنۆ، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە”
لەو هێرشەدا هەروەها هاووڵاتییەکی بێ تاوانیش بە ناوی “ئاکۆ میهەن خا” بریندار بووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو جاشە بە توندی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئورمیە کراوە.
تا ئێستا ڕوون نیە، چ کەسانێک ئەو جاش کوژییەیان ئەنجام داوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارەتییەکەی وەئەستۆ نەگرتووە
ڕۆژی كورد لهو بارهوه زانیاریی زیاتر بڵاو دهكاتهوه