Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات تەقینەوە و لەرینەوەیەکی نائاسایی مەریوانی هەژاند

تەقینەوە و لەرینەوەیەکی نائاسایی مەریوانی هەژاند

0
1350

ماوەی نزیک بە نیو کاتژمیر بەر لە ئێستا، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز کە هەموو مەریوانی لەراندەوە، ئەو شارەی هەژاند.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوانەوە، کاتژمێر نزیک بە ٤ی بەرەبەیانیی یەکشەمە ١٣ی مای بەرانبەر لەگەڵ ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨ی کوردی، دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز هەموو مەریوانی داگرت.

بەدوای تەقینەوەکە، سەرجەم شار بە ڕێژەیەکی بەرز لەرزیوەتەوە.

دەنگی لەرزینەوە و لەرینەوەکە و ڕێژەی لەرزینەوەکە بە ڕادەیەک بەرز بووە کە سەرجەم خەڵکی شاری ڕژاندۆتە ناو شەقامەکان و کەس لە ناو ماڵەکان نەماوەتەوە.

لە کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، سەرجەم خەڵکی مەریوان لە ناو ماڵەکانی خۆیان هاتوونە دەر و لەسەر شەقامن.

لەناو خەڵکی شار باس لە ڕوودانی بوومەلەرزە دەکرێ بەڵام هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد و چەند سەرچاوەیەکی تر کە لە کاتی ڕوودانی تەقەکە بەخەبەر بوون باس لە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز دەکەن.

پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا، باس لە هەبوونی سایتێکی ناوکی لە دەڤەری مەریوان کراوە.

تا ئێستا ڕوون نیە هۆکاری ئەو تەقینەوە و لەرینەوەی شار چیە بەڵام زانیاریەکان باس لە نائاسایی بوونی دەنگی تەقینەوەکە و ڕێژەی لەرینەوەی شار دەکەن.

تا ئێستاش هیچ باسێک لە عەردهەژ و پاش عەردهەژ لە مەریوان لە ئارادا نیە.

ئەو هەواڵە بە گەیشتنی زانیاریی زیاتر، نوێ دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەو شێعرانەی خۆشم ئەوێن ٢
بابەتی دواترفێرگه‌ی سه‌ره‌تایی سینه‌ما/ به‌شی 3

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان