Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور تەقینەوەیەکی توند لە دیاربەکر هاتە ئاراوە و ٨ کەس تێیدا کوژرا

تەقینەوەیەکی توند لە دیاربەکر هاتە ئاراوە و ٨ کەس تێیدا کوژرا

0
1456

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، تەقینەوەیەکی توند لە دیاربەکر هاتە ئاراوە.

لەو تەقینەوەدا کە لە نزیک بینایەکی پۆلیسی دژەشۆڕش هاتە ئاراوە، لانیکەم ٨ کەس کوژراون.

تەقینەوەکە لە ڕێگای مینی بوسێکەوە ئەنجام دراوە و دەگوترێ نزیک بە یەک تۆن کەرستەی تەقینەوەی لە ناودا بووە و چەندین بینای نزیک ئەو بینایەک پۆلیسی دژەشۆڕشی تورکیە تێکداوە.

بینالی ییلدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە لەمبارەوە گوتی: “لەو تەقینەوەیەدا 2 پۆلیس، شارەزایەک و پێنج کەسی سڤیل کوژراون”.

ییلدریم هەروەها باسی لە کوژرانی کەسێک لە هێرشکەرەکان کرد بەڵام زانیاریی زیاتری لەمبارەوە بڵاو نەکردەوە.

بەپێی لێدوانی نووسینگەی دیاربەکر، پ ک ک، بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتووە بەڵام ڕۆژی کورد تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی لەمبارەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان نەبینیوە کە ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتبێ.

ئەو تەقینەوەیە چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەرکرانی دەمیرتاش و یوکسیکداغ و ١٢ پارلمانتاری تری HDP هاتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئۆباما فەرمانی دۆخی “نائاسایی نەتەوەیی” بە دژی ئێران ـی نوێ کردەوە
بابەتی دواتردۆخی زمان و ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام/ وتووێژی ڕاوێژ لەگەڵ مێهدی حەمیدی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان