ڕۆژی كورد :
سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه به هۆی گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و ولاته هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی خۆی گۆڕیوه و به دوای گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و دانووستانه‌وه‌یه له گه‌ل ئا‌مریكا. دۆناڵد تڕا‌مپ هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی به‌ڕێكردنی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیی بۆ وڵاتی ئیرانه به هۆی په‌تای كڕۆنا و به‌رگری كردن له بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه ستاندنی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته.
سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا گوشاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران به شوێندانه‌ر و كارتێكه‌ر زانیووه و ئه‌ڵێت ئێران به دوای گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و دانووستان له گه‌ڵ ئامریكایه. دۆناڵد تڕا‌مپ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩ی نیسان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی باسی ئه‌وه‌ی كرد و وتی كاتێك وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار هاتمه كۆشكی سپی ئێران ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی تێرۆریسم بوو هاوكات پێیان ڕاگه‌یاند كه ئه‌م وڵاته له ١٨ شوین له‌وانه : یه‌مه‌ن، سووریه، عێراق تێكهه‌ڵچوونی گه‌وره‌ی پێك هیناوه.
به پێی وته‌كانی تڕا‌مپ كاتێك ئه‌و هاته سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا و ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت، ڕژیمی ئێران به هیوای ئه‌وه بوو زاڵ بێت به سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و ده‌ست بگرێت به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له ئێستا دا ته‌نیا هه‌وڵ ئه‌دات بۆ مانه‌وه و سه‌قامگیری حكوومه‌ته‌كه‌ی. ناوبراو هاوكات ئاماژه‌ی به بڕیاری ده‌وڵه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه و ده‌ركه‌وتن له ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام كه له كاتی سه‌رۆك كۆماری باراك ئۆباما له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی له نێوان دوو وڵات به‌سترابوو كرد و وتیشی كه من رێككه‌وتنی نه‌گریسی ناوه‌كی له گه‌ڵ ڕژیمی ئێرانم ڕاگرت و له ئێستادا ئێرانییه‌كان ئه‌یانهه‌وێت دانووستان بكه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی باسه‌كانی دا ئاماژه‌ی به وێنه‌ی ته‌رمی گیانبه‌ختكردووانی تووشبووانی كڕۆنا له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران كرد و باسی له‌وه كرد كه ئیمه ئاگادارین كه ئێران سه‌رقاڵی به‌ربه‌ره‌كانی و به‌رگری له په‌تای كرۆنایه و ئا‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رگری و به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ په‌تای كڕۆنا یارمه‌تیده‌ریان بێت و ئاماژه‌ی پێدا له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دا ده‌وڵه‌تی ئێران داوای كه‌ره‌سته و ئامێری پزیشكی هه‌ناسه كیشان بكات، ئا‌مریكا ئاماده‌یه ئه‌و ئامێر و كه‌ره‌ستانه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكات و بیخاته به‌رده‌ستیان.