Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ تورکیە/9 ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەی جۆمهوریەت، دەستبەسەر کران

تورکیە/9 ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەی جۆمهوریەت، دەستبەسەر کران

0
1221

ڕۆژی کورد: دۆخی تورکیە بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەردۆغان بە حەزی خۆی سیستەمی دادوەری و ئەرتەش و پۆلیسی، پاکسازی کرد و کەسانی نزیک و وەفادار بە خۆی لە جێگایان خزاند، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت.

تا ئێستا هەزاران کەسی ئەرتەش و پۆلیس و مامۆستا و ڕۆژنامەنووس و شارەوان و لە ناویاندا ١٠ پارلمانتاری ‌هەدەپ هاوڕێ لەگەڵ سەلاحەدین دەمرتاش و ڤیان یوکسکداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپ، دەستبەسەر کراون، ئەوەش تا دێت ناڕەزایەتی لە دژی ئەردۆغان، پەرە دەستێنێ.

ئەو ناڕەزایەتییانە هاوکاتن لەگەڵ ئیزن نەدرانی تورکیە بۆ بەشداری کردن لە شەڕی موسڵ، تورکیە لە ئێستادا تانکەکانی لە سنووری عێراق و تورکیە جێگیر کردوون.

لە درێژەی ڕەوتی بێ کۆتایی دەستبەسەرکرانەکانی تورکیەدا، سەرنووسەر و یەکێک لە ستوون نووسەکان و کاریکاتۆریستێکی دژبەری دەوڵەتی ئەردۆغان و بەگشتی ٩ ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی بەناوبانگی “جۆمهورییەت” دەستبەسەر کراون.

دژایەتیی ئەردۆغان لەگەڵ جۆمهوریەت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ و پەردەهەڵدانەوە لەسەر ئاریکاریی ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

ئەو ٩ ڕۆژنامەوانە بەتاوانیهاوکاری لەگەڵ فەتحوڵا گویلەن و دەست تێدابووة لە کودەتای بێ ئەنجامی ئەو دواییانەی تورکیە، دەستبەسەر کراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونەتەوە یەکگرتووەکان: بەڵگەمان بەدەستەوەیە کە دەیسەلمێنێ داعش لە موسڵ جینایەت دەکات
بابەتی دواتر136 هەزار قوتابیی ئێرانی مەترسیی تووشبوونی مادە هۆشبەرەکانیان لەسەرە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان