Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ تورکیە گەورەترین بەندیخانەی ڕۆژنامەوانان وهەواڵنێران لە ساڵی ٢٠١٦دا

تورکیە گەورەترین بەندیخانەی ڕۆژنامەوانان وهەواڵنێران لە ساڵی ٢٠١٦دا

0
1036

ڕۆژی کورد: دوو ڕێکخراوی جیهانیی لایەنگری مافی ڕۆژنامەوان و هەواڵنێران، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دوو ڕاپۆرتی جیاجیادا، تورکیەیان وەک گەورەترین بەندیخانە بۆ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێران پێناسە کرد و دەشڵێن ئێران ئەمساڵ لە پلەی پێنجەم دایە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، تورکیەی وەک مەزنترین بەندیخانە بۆ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێران لە ساڵی ٢٠١٦دا ناساندووە و دەڵێ: “دوای کودتای بێ ئەنجامی پووشپەڕی ئەمساڵ، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەوان و چالاکی ڕاگەیاندن لە تورکیە دەستبەسەر کراون”.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە: “تورکیە بێ بوونی هەر چەشنە تاوانێکی دادوەری، ڕۆژنامەوانەکان دەستبەسەر دەکات و ئەو دەستبەسەرکردنانە لە خۆڕایی و بێ بەڵگە و بە حەزی تاکەکەسییەوە ئەنجام دەدرێن و ڕۆژبەڕۆژیش بەرەو زێدەبوونە”.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێژەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان لە ساڵی ٢٠١٦ لە چاو ساڵی ڕابردوو ٦ لەسەد زێدە بووە و گەیشتووە بە ٣٤٨ کەس.

هەر بەو پێیە ڕێژەی بەندکرانی ڕۆژنامەوانە پسپۆڕەکان، ٢٢ لەسەد هەڵکشاوە.

دوای تورکیە، چین، سووریە، میسر و ئێران، نزیک بە ٢ لەسەر ٣ـی ڕۆژنامەوانە بەندکراوەکانیان لە خۆ گرتووە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێک کە کومیتەی لایەنگری و پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانەکان بڵاوی کردۆتەوە، ئێران بۆ یەکەم جار لە ٨ ساڵی ڕابدروودا، لە پلەی پێنجەم دایە.

هەروەها ڕێژەی ژناە ڕۆژنامەوانە بەندکراوەکان لە ئاستی جیهاندا، لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتووە بە ٢١ کەس. ٥٢ ڕۆژنامەوان لە هەموو جیهان بە بارمتە گیراون کە ٣٦ کەسیان لە لای ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ڕاگیراون کە ئەوە لە چاو ساڵی رابردوو، ٣٥ لەسەد زێدە بووە.

 هەروەها هەواڵدەریی فەڕانسە لە زار کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان، بڵاوی کردەوە کە ٢٥٩ هەواڵنێر لە هەموو جیهاندا گیراون کە ٨١ کەسیان لە تورکیە دەستبەسەر و گیراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆماری ئیسلامی: لە هەمبەر قسەکانی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، هەڵوێستی شیاومان دەبێ
بابەتی دواترحەسەن ڕوحانی لە دوو نامەی جیاجیا بۆ زەریف و سالحی، فەرمانی دژکردەوە بە دژی نوێ کرانەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێرانی دەرکرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان