Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ تورکیە ڕایگەیاند ئامادەنین شارۆچکەی ئەلباب ڕادەستی دەوڵەتی سووریە بکەنەوە

تورکیە ڕایگەیاند ئامادەنین شارۆچکەی ئەلباب ڕادەستی دەوڵەتی سووریە بکەنەوە

0
1089
Rebel fighters ride a military vehicle, as they advance towards the northern Syrian town of al-Bab, Syria January 15, 2017. REUTERS/Khalil Ashawi

ڕۆژی کورد: ماوەی چەند مانگێکە چەکدارانی ئەرتەشی ئازادی سووریە بە پشتیوانیی ئەرتەشی تورک، لە باکووری سووریە دەستیان بە هێرش و گرتنەوەی هەندێ شار و گوند کردووە. تورکیە دەڵێ ئامانجی لەو هێرشە و هاتنە ناو خاکی سووریەوە، دەرکردن و دوورکردنەوەی تیرۆریستەکانە.

دەوڵەتی تورک بە هێزەکانی ی.پ.گ و داعش دەڵێ تیرۆریست و سەقامگیربوون و بوونی کوردەکان بە زیانێکی گەورە بۆ سەر تورکیە دەزانێ.

 ئەلباب یەکێک لەو شارۆچکانەی سووریەیە کە تێیدا شەڕێکی خوێناوی لە نێوان هێزەکانی تورک و ئەرتەشی ئازاد لە لایەک و چەکدارانی داعش لە لایەکی ترەوە، لە ئارا دایە و تا ئێستا چەندین کەس لە هێزەکانی تورک و ئەرتەشی ئازاد کوژراون.

نەعمان کورتولموش، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیە، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕایگەیاند ئەوان دوای گرتنی ئەلباب بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین ئەو شارە ڕادەستی سوریە بکەنەوە.

هێزەکانی ئەرتەشی ئازاد و تورکیە لە مانگی دیسامبرەوە ئەو شارۆچکەیان گەمارۆ داوە و بە تانک و تەقەمەنیی تورکیە، هێرشەکان بەردەوامن بەڵام تا ئێستا ئەو شارە کە سەر بە پارێزگای حەلەب ـە، لە دەست چەکدارانی داعش دایە.

قسەکانی کورتولموش لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە دانیشتنە سێ قۆڵیەکانی ئێران، ڕووسیە و تورکیە لەمەڕ سووریە لە ئاستانەی قەزاقستان لە ئارا دان و پێدەچێ ئە ولێدوانە گرژیی نێوان ئێران و تورکیەی لێبکەوێتەوە.

ئێران ڕایگەیاندووە بەر لە هەر شتێک دەبێ یەکگرتوویی خاکی سووریە بپارێزرێت و دوای ئازادبوون هەموو شوێنەکان ڕادەستی دەوڵەتی ئەسەد بکرێنەوە و ڕێگا بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد خۆش بکرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکەن ئینترپراز داوای کوشتن یان دەستبەسەرکردنی قاسم سلێمانی دەکات
بابەتی دواتروتەبێژی نوێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی: ئامریکا لە بواری بەربەرەکانی لەگەڵ داعش ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتێکە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان