ڕۆژی كورد :
هه‌ژماری گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ له هه‌موو جیهاندا تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی نیسان به‌رانبه‌ر به ١٦ی خاكه‌لێوه گه‌یشته زیاتر له ١ ملوێن و ١٣٣ هه‌زار كه‌س و هاوكات ڕێژه‌ی قۆربانیانی تووشبوو به‌م په‌تایه له ٦٠،٠٠٠ كه‌س تیپه‌ڕبوو.
له ئێستادا زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان به په‌تای گشتگیری كڕۆنا له ١٠ وڵاتی گه‌وره‌ی دونیا له ئاستێكی زۆر به‌رز دایه. بێجگه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا و ئێسپانیا زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان به په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاتانه‌دان كه بریتین له : ئیتالیا، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، چین، ئێران، بریتانیا، توركیه و سوئیس. له ڕێژه‌ی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به ڕێژه‌ی زیاتر له ٢٧٧،٦٠٠ كه‌س و وڵاتی ئیسپانیا به زیاتر له ١٢٤،٧٠٠ كه‌س زۆرترین ڕیژه‌ی تووشبووانییان بۆ خۆیان تۆمار كردووه.
هاوكات زۆرترین ڕێژه‌ی قۆربانییانی ئه‌م په‌تایه له وڵاتی ئیتالیا ١٤،٦٨١ كه‌س و له وڵاتی ئیسپانیا ١١،٧٤٤ كه‌س تۆمار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه دوای ئه‌م دوو وڵاته له ٢٤ كاژێری ڕابردوودا ٤٤١ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی فه‌ڕانسه به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا گیانی خۆیان له ده‌ست داوه كه هاوكات به نیسبه‌تی ڕۆژی پیشووتر كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینی به خۆوه بینیوه. كۆی گشتیی قۆربانییه‌كانی په‌تای كڕۆنا له وڵاتی فه‌ڕانسه له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٧٥٦٠ كه‌س كه له‌م هه‌ژماره زیاتر له ٥٠٠٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته گیانی خۆیان له ده‌ست داوه و پاشماوه‌ی زیاتر له ٢٥٠٠ كه‌سی دیكه له ماڵی به ساڵاچووانی ئه‌و وڵاته‌دا گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.