ترامپ خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی مەرگی کاسترۆی دیکتاتۆر دەربڕی

0
كاستڕۆ به‌ شۆڕشگێر له‌ دایكبوو به‌ دیكتاتۆری مرد

سه‌رده‌مێك شۆڕشگێڕ و هێمای خه‌بات بوو دواتر بوو به‌ دیكتاتۆرێك وه‌ك هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی تر كاستڕۆ به‌ شۆڕشگێر له‌ دایكبوو به‌ دیكتاتۆری مرد www.rojikurd.net

Posted by Roji Kurd on Saturday, November 26, 2016

ڕۆژی کورد: دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە دوایین هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا، لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە، خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی مەرگی، فیدێل کاسترۆ، سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی کوبا و هەڤاڵە ناسراوەکەی ئێران و سەدام حوسێن، دەربڕی.

دۆنالد ترامپ کە پێشتر لە پرۆپاگەندای هەڵبژاردنی خۆیدا چەندین کەڕەت باسی لە ڕاگرتنی پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کوبا و ئەمریکا کردبوو، کاسترۆی وەک هێمای “رۆژەڕەشیی لە گون نەهاتوو”ـی خەڵکی کوبا لەقەڵەم دا کە خەڵکی وڵاتەکەی لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ، بێبەش کردبوو.

ترامپ هەروەها ڕاشیگەیاندووە: “فیدێل کاسترۆ، دیکتاتۆرێکی دڵڕەق بوو کە بەردەوام خەڵکی وڵاتەکەی خۆی سەرکوت دەکرد”.

لە کاتی کیمایی بارانی هەڵەبجەی شەهید لە لایەن سەدام حوسێن، دیکتاتۆری لەناوچووی ئێراق کە مەرگی زیاتر لە ٥ هەزار تاکی کوردی بێ تاوانی لێکەوتەوە، کاسترۆ دەست خۆشی لە سەدام  حوسێن کرد و پشتی گرت.

لە هەمان کاتدا کاسترۆ بە بەردەوامی و لە سەرەتای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی، وەک یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئێران ئەژمار دەکرا و بەردەوام نزیکی و پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەران و بەرپرسانی ڕژیم و بەتایبەت بەرپرسانی سەربازیی ئەو ڕژیمەدا هەبوو.

خەڵکی کوبا ئەمڕۆ بە هۆی مەرگی کاسترۆ، لە شەقامەکان خۆشحاڵی و شاییان ڕاگەیاندووە و بە هۆی نەمانی ئەو دیکتاتۆرە سەرەڕۆیە و هیوا بە گەڕانەوەی مافی تاکەکەسی و شارۆمەندییان، شایی و ئاهەنگ دەگێڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت