ترامپ: بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران پابەند نابین

0
560

میدکانی ئەمریکا پێشبینی ئەوەیان کردووە کە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا پابەندنەبوونی ئیدارەکەی بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێرانەوە رابگەیێنێت.

چوار کەسی نزیک لە بابەتەکە رایانگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو رێککەوتننامەیە لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە و بەو جۆرەش ئەو پرسە رەوانەی کۆنگرێس دەکات”.

ئەو بڕیارەی ترەمپ یەکەمین هەنگاو دەبێت لە پرۆسەیەکدا کە دەکرێت ببێتە هۆی سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بە سەر ئێران و هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتننامە ئەتۆمیەی لە ساڵی 2015ـدا واژۆکرا.

ئەو چوار کەسە گوتیان، سەرەتا ترەمپ هانی کۆنگرێس دەدات سزاکان بە سەر ئێراندا نەسەپێنێتەوە و دەرگای گۆڕانکاریکردن لە رێککەوتننامەکەدا دەکاتەوە.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رێککەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان بە باش نازانێت و داوای گۆڕانکاریکردن یان هەڵوەشاندنەوەی دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی تووندی لە مامەڵەی ئێران و دەستێوەردانەکانی لە کاروباری هەندێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یارمەتیدانی میلیشیا شیعەکاندا هەیە.

میدیاکانی ئەمریکاش بڵاویانکردەوە، سەرۆکی وڵات گوتەیەک پێشکەش دەکات، کە زۆر پێدەچێت رۆژی 12ـی مانگ بێت و تێیدا قسە لە سەر چەند خاڵێک لە ستراتیژیەتی ئیدارەکەی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئێران دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.