Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ترامپ بۆ پوتین: مووشەکی هوشمەند و گەمیە شەڕکەرەکانمان بەڕێوەن، ئامادە بە

ترامپ بۆ پوتین: مووشەکی هوشمەند و گەمیە شەڕکەرەکانمان بەڕێوەن، ئامادە بە

0
1339

شەڕی ساردی نیوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەگەڵ ڕووسیە و هاوپەیمانەکانی، لە ئەنجامدا پێی نایە ئەو قۆناخەی کە لە ماوەی ڕابردوودا، چاوەدێرانی سیاسیی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان، پێش بینیان دەکرد. بە دانانی مایک پەمپێئۆ و جان بپۆڵتن، ئەو پێش بینیە، چاوەڕوانکراوتر بوو. ئێستاش ترامپ دەڵێ لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری تردا هەموو شت یەکلایی دەکەنەوە.

ڕۆژی کورد: سەرجەم بەڵگەکان ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە هەموو شت بۆ هێرشی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە بۆ سەر سووریە ئامادەیە. دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەمە ١١ی مارس/٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، لە توئیتێکدا هەڕەشەی لە پوتین کردووە و دەڵێ: “ئامادە بە، مووشەکە هوشمەندەکانمان بەڕێوەن”.

ئەو هەڕەشەیە لە کاتێکدایە کە بەپێی زانیاریەکان، ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر لە جۆری “USS Harry Teuman” و حەوت کەشتیی شەڕکەری دیکەی ڕەوانەی دەریایی ناوەڕاست دەکات.

هێزە زەریاییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوانە کردنی کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە بۆ دەریایی ناوەڕاست، ڕاگەیێندراوەیەکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: “کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا لە جۆری “USS Harry Truman” و حەوت کەشتی شەڕکەری دیکە، لە لەنگەرگای نۆرفۆڵکەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ناوچەکانی پێنج و شەش، بەرەو دەریایی ناوەڕاست بەڕێ دەکەون.”

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەشتییانە بە ڕێژەی ٦۵۰۰ پێرسۆنێل و چەندین فڕۆکەی شەڕکەر سەر بە هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا، بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێ دەکەوەن.

لە دووایی بڵاو بوونەوەی ڕاگەیێندراوی هێزەکانی ئەمریکا، ڕووسیە هێزەکانی خۆی لە دەریایی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە.

هەندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باس لە کشانەوەی کەشتییە شەڕکەرەکانی ڕووسیە لە دوای بڵاو بوونەوە ڕاگێیندراوی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا سەبارەت ڕەوانە کردنی حەوت کەشتی شەڕکەری ئەو وڵاتە بۆ دەریایی ناوەڕاست دەکەن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێشتر هەڕەشەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر سووریە لە بەرابنەر بەکار هێنانی گازی کیمیایی لە شارۆچکەی “دوما” کرد.

لە بەرابنەر هەڕەشەکانی ترامپ، ڕووسیە ڕایگەیاند لە ئەگەری هەر هێرشێکی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریە ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە و ئەو مووشەکانە تێک دەشکێنین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووژنێکی هونەرمەند و دایکێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی موکریان کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواتردۆخی ئێستا جیهان لە دەلاقەی ڕۆژنامە و ناوەندە گرنگەکانی جیهان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان