وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ، بە هۆکاری گرژیی و ئالۆزییەکانی ناوچەیی ، بڕیاری گشتی بۆدەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق بۆکاتێکتر دواخرا .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا کە رۆژی 25 ی گەلاویژ بڵاوکراوەتەوە هاتووە ، زۆر لە میژە کار لەسەر ئەوە دەکرێت بڕیارێک بدرێت بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانانی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق بەڵام ئە بڕیارە ، بڕیارێکی قورسەو بەلەبەرچاوگرتنی گرژیی و ئالۆزیەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە ناکرێت رێکەوتێکی ڕوونی بۆ دیاری بکرێت .
ئەوە لە کاتێکدایە شارەزایان و سەرچاوەنهێنییەکانی ناودامودەزگاکانی عێراقی باس لە گوشارەکانی ئێران دەکەن بۆ سەر عێراق بۆ بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق
لە ئیستادا 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق بوونیان هەیە و بەشێک لەو هێزانە لە بنکەی ئاسمایی ” عەین ئەسەد ” لە پارێزگای ئەنبار جێگرکراون .