Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بە هۆی تەقەکردن لە فڕۆکەخانەی فلۆریدای ئەمریکا ١٣ کەس کوژران و بریندار...

بە هۆی تەقەکردن لە فڕۆکەخانەی فلۆریدای ئەمریکا ١٣ کەس کوژران و بریندار بوون

0
1027

ڕۆژی کورد: بەپێی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا لە زاری پۆلیسی ئەمریکا لە یەکێک لە باژێڕەکانی ئەیالەتی فلۆریدای ئەو وڵاتە، لە فڕۆکەخانە تەقە کراوە و بەو هۆیەشەوە لانیکەم ٨ کەس کوژران و ٥ کەس بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە باژێڕی فۆرت لاودێردال ـی ئەیالەتی فلۆریدا و لە فڕۆکەخانە ڕووی داوە.

بەپێی هەواڵی ئاسۆشتێدپرێس ئەو تەقەیە لەلایەن کۆنە سەربازێکی ئەرتەشی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە کە پێشتریش بە هۆی کێشەی دەروونییەوە، سکاڵای لەسەر بەرپرسانی ئەمریکا تۆمار کردبوو و گوتبووی بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕووی ڕەوانییەوە شوێن پێی هەڵدەگرین و وەدوای دەکەون.

شایەتحاڵان لەمبارەوە گوتوویانە، ئەو سەربازە دوای ئەوە فیشەکەکانی تەواو بوون، چەکەکی داناوە و لەسەر زەوی درێژ بووە تا پۆلیس دەستبەسەری کردووە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە کەسی تەقەکەریان گرتووە بەڵام هۆکار و پاڵنەری ئەو کارەی تا ئێستا نەزاندراوە.

ئەو فڕۆکەخانەیە لە ٤٥ کیلۆمیتریی شاری میامی هەڵکەوتووە کە یەکێکە لە گەورەشارەکانی ئەمریکا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووساڵێک بەسەر تەمەنی ژینگەوان ـدا تێپەڕی/وتووێژ لەگەڵ سەعید باغی بەرپرسی ماڵپەڕی ژینگەوان
بابەتی دواترڕووسیە ئامادە نیە فڕۆکەی سیخۆ بە ئێران بفرۆشێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان